چالاکوانانی مافه‌کانی مرۆڤی سوریا ده‌ڵێن هێزه‌کانی ئاسایشی حکومه‌تی سوریا ده‌سـتیکردۆته‌وه به هێرشبردنه سه‌ر شـاری حومس، ئه‌و شـاره‌ی چه‌قی خۆپـیشـاندان و ناڕه‌زایـیه.
ئه‌مه‌ش پاش ڕۆژێـک دێت له‌وه‌ی ئه‌ندامانی کۆمکاری عه‌ره‌ب ڕێـکه‌وتن له‌سه‌ر پـێشـنیازی ڕه‌وانه‌کردنی هێزی ئاشـتیپارێزان بۆ سوریا و هه‌روه‌ها زیادکردنی پـشـتیوانی کۆمکاری عه‌ره‌بی بۆ ئۆپـۆزسیۆنی سوری دژ به سه‌رۆک به‌شـار ئه‌لئه‌سه‌د.
چالاکوانانی سوری ڕایانگه‌یاند ئه‌مڕۆ ناوچه‌ی بابا عه‌مر له شـاری حومس تۆپـباران کرا و له‌و باره‌یه‌وه ده‌ڵێن له‌و ده‌مه‌وه‌ی هێزه‌کانی به‌شار ئه‌لئه‌سه‌د له 4 ی ئه‌م مانگه‌وه ده‌سـتیان به تۆپـبارانی ناوچه‌کانی ژێر کۆنتڕۆڵی ئۆپـۆزسیۆن کردووه به سه‌دان که‌س له شـاری حومس کوژراون.
له لایه‌کی دیکه‌وه ولیه‌م هه‌یگ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا ئه‌مڕۆ گوتی کۆمکاری عه‌ره‌بی ڕه‌نگه په‌یامێـکی ڕوون و ئاشـکرای نه‌دابێته سوریا، واته به چاکی له‌و په‌یامه تێـنه‌گه‌یشـتبێت کاتێـک کۆمکاری ناوبراو پـرۆژه بڕیارێـکی په‌سه‌ندکرد و داوا له وڵاتانی ئه‌ندام کرد پـشـتیوانی ته‌واو بۆ ئۆپـۆزسیۆنی سوری دابین بکه‌ن.
به‌ڕێز هه‌یگ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا له گوته‌یه‌کیدا گوتی ده‌بێت سه‌رۆک به‌شـار ئه‌لئه‌سه‌د هیچ گومانی له سووربوونی کۆمه‌ڵگه‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی نه‌بێت که ده‌بێت کۆتایی به کاری توندوتیژی له سوریادا بهێنێت.
هه‌روه‌ها دوێنێ وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی کۆمکاری عه‌ره‌بی ڕێـکه‌وتن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی گوشـار بخه‌نه سه‌ر ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان هه‌تا ڕێـگه به هێزه‌کانی ئاشـتی‌پارێزی عه‌ره‌بی بدات ئاگربه‌سـتێـک له سوریادا پـیاده بکات. به‌ڵام دیمه‌شق به خێرایی ئه‌م پـێشـنیازه‌ی کۆمکاری عه‌ره‌بی به ته‌واویی ڕه‌تکرده‌وه.