هێزه‌کانی له‌شکری حکومه‌تی سوریا خۆپـیشـانده‌رێـکیان له شـاری حه‌ما کوشـتووه و هاوکات ئه‌و نیشـانانه به‌دی ده‌کرێن که ئه‌و ئاگربه‌سـته‌ی به سه‌رپه‌رشـتی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کانه‌وه هاتووه‌ته ئاراوه وا خریکه هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه.
دوو گرووپی چالاکوان و هه‌روه‌ها دانیشـتوانی گوندێـکی تورکی ئه‌مڕۆ هه‌واڵی شه‌ڕوپـێـکدادانی نێوان هێزه‌کانی حکومه‌تی سوریا و ئۆپـۆزسیۆنیان ڕاگه‌یاند له نزیک سـنووری تورکیا و ده‌ڵێن هه‌ندێـک له پـێـکدادانه‌کان قورس بوون.
شایه‌نی گوتنه ده‌سـته‌ی چاودێری مافه‌کانی مرۆڤی سوری بنکه له به‌ریتانیا ڕایگه‌یاند حکومه‌تی سوریا تانک و هێزه‌کانی خۆی له باکور و خۆرئاوای گوندی خه‌ربه‌ت ئه‌لجۆز بڵاوکردۆته‌وه به‌ر له‌وه‌ی شه‌ڕوپـێـکدادانه‌کانی ئه‌مڕۆ به‌رپابـبێت.
له لایه‌کی تره‌وه کۆمیته‌ی ڕێـکخسـتنی کاروباری خۆجێی هه‌واڵی جموجۆڵی تانک و شه‌ڕی سه‌ختیان له نزیک خه‌ربه‌ت ئه‌لجۆز ڕاگه‌یاند.
سه‌نته‌ری سوری بۆ پـشـتیوانی له دیموکراسی بنکه له هۆڵه‌ندا ده‌ڵێت شه‌ڕ و پـێـکدادانه‌کانی ئه‌مڕۆ له لایه‌ن هێزه‌کانی حکومه‌ته‌وه به پـلان داڕێژرابوون و نه‌ک له خۆیه‌وه به‌رپابووبن. ئاماژه‌ی ئه‌وه‌ش ده‌دات هێزه‌کانی به‌شـار ئه‌سه‌د وان له هه‌وڵ و کۆششدا بۆ ئه‌وه‌ی هه‌تا ده‌کرێت به خێرایی کۆتایی به‌م ئه‌رکه بهێنن.
جێی ئاماژه شه‌ڕ و پـێـکدادانی ئه‌مڕۆ له‌و ده‌مه‌دا بوو که هێزه‌کانی ئۆپـۆزسیۆنی سوری داوای سـازدانی خۆپـیشـاندانی به‌ربڵاوی ناڕه‌زایـیان کرد بۆ ئه‌وه‌ی ڕاست و دروسـتی پابه‌ندبوونی حکومه‌تی سوریا به ئاگربه‌سـته‌که‌وه تاقی بکه‌نه‌وه. ئه‌مڕۆ خۆپـیشـاندانی ناڕه‌زایی له چه‌ندان ناوچه‌ی نائارامی سوریا سـازکرا.