بۆردومان و ته‌قه‌ی هێزه‌کانی حکومه‌تی سوریا بوونه مایه‌ی کوژرانی به لایه‌نی که‌م 3 که‌س له سه‌رانسه‌ری ئه‌و وڵاته، ئه‌مه‌ش هاوکاتی ئه‌وه‌ی چاودێرانی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان زیاتر به ناوچه نائارامه‌کاندا ده‌گه‌ڕێن بۆ چاودێریکردنی ئاستی پابه‌ندبوونی لایه‌نه‌کان به ئاگربه‌سته‌که.
کۆمه‌ڵه‌ی چاودێری مافه‌کانی مرۆڤی سوریا ده‌ڵێت ئه‌مڕۆ شه‌ممه له میانه‌ی شاڵاوێـکی هێزه‌کانی ئاسایش‌دا له پارێزگای ئیدلیب 2 که‌س کوژراون. هه‌روه‌ها له به‌ره‌به‌یانیشدا بۆردومانی ناوچه‌ی نائارامی حه‌ما کراوه و له ئاکامدا 1 که‌س کوژراوه.
له پـێشـهاته‌یه‌کی دیکه‌دا، کۆمه‌ڵێـکی میلیتانی سوریا که خۆیان به ناوی " جبهة النصرة" ده‌ناسێنن، ڤیدیۆیه‌کیان له‌سه‌ر ئنته‌رنێت بڵاوکردووه‌ته‌وه و تیایدا به‌رپـرسیارێتی خۆیان له هه‌ردوو ته‌قینه‌وه به‌هێزه‌که‌ی ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه‌ی دیمه‌شق ڕاده‌گه‌یه‌نن، ئه‌وه‌ی بووه مایه‌ی کوژرانی به لایه‌نی که‌م 55 که‌س.
له لایه‌کی دیکه‌وه هه‌وڵی زیاتر بۆ سه‌رکه‌وتنی ئه‌رکی چاودێرانی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ده‌درێت.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 24 ماشێنی زرێپـۆش که له لایه‌ن یه‌کێتی ئه‌وروپاوه ڕه‌وانه کراون، گه‌یشته ده‌سـتی چاودێرانه‌وه.
باڵیۆزی ئه‌وروپا له سوریا گوتی ناردنی ئه‌م ماشێنانه، پـشـتگیری یه‌کێتی ئه‌وروپا بۆ هه‌وڵه‌که‌ی کۆفی ئه‌نان نیشـان ده‌دات.