چالاکوانانی سوری ده‌ڵێن هێزه‌کانی حکومه‌ت په‌ره‌یان به سه‌رکوتکردنه‌کانیان داوه و ئه‌مڕۆ پـێـنجشه‌ممه تانکیان له ده‌وری شـاری مێژوویی حه‌ما بڵاوکردۆته‌وه که 20 سـاڵ له‌مه‌وبه‌ر تیایدا شـۆڕشێـکیان به ئاگر و ئاسن شـکست پـێهێنا.
گه‌واهیده‌ران ده‌ڵێن له سه‌ره‌تادا ڕۆژی چوارشه‌ممه تانکه‌کانی له‌شـکر به‌ره‌و ناوه‌ندی شـاره‌که چوون.
جێی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه سـاڵی 1982 شـاری حه‌ما به خه‌ستی بۆردومان کرا کاتێـک حافز ئه‌لئه‌سه‌دی باوکی به‌شـار ئه‌سه‌د سه‌رۆک بوو، ئه‌وه‌ش له به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌ی ڕاپهڕینێـکی جه‌ماوه‌ری سووننهئاینزای تیایدا سـازکرا. کۆمه‌ڵه‌کانی مافی مرۆڤ ده‌ڵێن به لایه‌نی که‌م 10 هه‌زار که‌س له‌و ڕاپه‌ڕینه‌دا کوژران.
به‌شـار ئه‌لئه‌سه‌د که له سـاڵی 2000 وه شوێنی باوکی گرتۆته‌وه، وا بۆ چه‌ند هه‌فته‌یه‌که هه‌وڵی سه‌رکوتکردنی ئه‌و ڕاپه‌ڕینه جهماوهریـیانه ده‌دات که له ناوه‌ڕاستی مانگی سێـیه‌وه ده‌سـتیان پـێـکردووه.
ڕۆژی چوارشه‌ممه هێزه‌کانی له‌شـکر تۆپی تانکیان به ناوچه‌ی دانیشـتوانهوه نا له باشور و ڕۆژئاوای سوریا که خۆپـیشـاندانی ناڕهزایییان لێ سـازکران. چالاکوانانی مافه‌کانی مرۆڤ ده‌ڵێن به لایه‌نی که‌م 19 که‌س به تۆپی تانک و گولـله کوژران له گوندی ئهلحارهی باشوری وڵاته‌که و شـاری حومس.
له لایه‌کی دیکه‌وه گه‌واهیده‌ران ده‌ڵێن له حه‌ڵه‌ب دووه‌م گه‌وره‌ترین شـاری وڵاته‌که هێزه‌کانی ئاسایش به تێـڵا بڵاوه‌یان به خۆپـیشـاندانێـکی خوێندکاران کرد که نزیکه‌ی 2 هه‌زار خوێندکار ده‌بوون.