سکرتێری گشـتی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان بان کی مون و کۆفی ئه‌نان نێردراوی تایبه‌تی نێونه‌ته‌وه‌یی بۆ قه‌یرانی سوریا داوایان له حکومه‌تی سوریا کردووه ڕێـگه به چاودێران بدات بچنه نێو شارۆچکه‌ی ئه‌لحه‌فه له باکوری ڕۆژئاوای وڵاته‌که که مه‌ترسی هه‌یه له‌وێ هێزه‌کانی سه‌ر به حکومه‌ت نیازیان هه‌بێت کۆمه‌ڵ کوژی ئه‌نجام بده‌ن.
چالاکوانان و دانیشـتوانی شـارۆچکه‌که ده‌ڵێن حکومه‌ت به هه‌لیکۆپـته‌ر و تانک هێرشی کردووه‌ته سه‌ر شـارۆچکه‌که و ئێسـتا خه‌ڵـکێـکی زۆر له‌وێ گیریان خواردووه.
وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکاش له زاری گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه ڤکتۆریا نولاند مه‌ترسی خۆی ده‌ربڕی سه‌باره‌ت به‌و ڕاپـۆرتانه‌ی له ناو سوریاوه هاتوون و ده‌ڵێن ڕه‌نگه هێزه‌کانی حکومه‌ت خۆیان ئاماده بکه‌ن بۆ ئه‌نجامدانی کۆمه‌ڵ کوژی له ئه‌لحه‌فه و چه‌ند ناوچه‌یه‌کی دیکه‌ی ئۆپـۆزسیۆن، له‌وانه ناوچه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی دیمه‌شق و ده‌رعا و دێر ئه‌لزور و حه‌ما و حومس.