چالاکوانانی مافه‌کانی مرۆڤی سوریا ده‌ڵێن له چه‌ند ناوچه‌یه‌کی وڵاته‌که پـێـکدادان له نێوان هێزه‌کانی ئاسایشی حکومه‌ت و سه‌ربازانی ههڵـگهڕاوه ڕوویداوه.
کۆمه‌ڵه‌ی چاودێری مافه‌کانی مرۆڤی سوریا بنکه له له‌نده‌ن ڕایگه‌یاند شه‌ڕه‌کان ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه له پارێزگای ئیدلبی باکوری ڕۆژئاوای وڵاته‌که و هه‌روه‌ها له پارێزگای ده‌رعا له باشور هه‌ڵگیرساون.
له لایه‌کی دیکه‌وه هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نه خۆجێـیه‌کان له سوریا سـازده‌کرێت بۆ پـڕکردنه‌وه‌ی زیاتر له17 هه‌زار کورسی له ئه‌نجومه‌نه‌کانی 14 پارێزگای وڵاته‌که. حکومه‌تی سوریا ده‌ڵێت خه‌ڵـکی زۆر تیایدا به‌شـداریان کردووه.
ئه‌م هه‌ڵبژاردنانه ڕۆژێـک پاش ئه‌وه به‌ڕێوه‌ده‌چێت که نزیکه‌ی 18 که‌س له توندوتیژیـیه‌کانی سـهرانسهری وڵاته‌که کوژران.