چین داوای له سوریا کردووه ئه‌و چاکسـازیـیانه به‌ڵێنی داوه به ئه‌نجامی بگه‌یه‌نێت به په‌له جێبه‌جێی بکات، ئه‌مه‌ش پاش هه‌فته‌یه‌ک له‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ڕووسیا به‌رنووسی بڕیارێـکی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کانیان ڤیتۆ کرد که تیایدا سه‌رزه‌نشتی سوریا ده‌کرد له‌سه‌ر ئه‌و سه‌رکوتکردنانه‌ی له دژی خه‌ڵـکی سیڤیل پـیاده‌ی ده‌کات.
ئه‌م هه‌ڵوێسته ڕۆژی سێشه‌ممه له لایه‌ن لیوو ویمینی گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی چینه‌وه ڕاگه‌یه‌ندرا. هه‌فته‌ی ڕابردووش سه‌رۆکی ڕووسیا دمتری مێدڤێدێڤ گوتبووی پـێویسته سه‌رۆکی سوریا به‌شـار ئه‌لئه‌سه‌د ده‌ست به چاکسـازی بکات یان ده‌سـتبه‌رداری ده‌سه‌ڵات بـبێت.
جێی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه هه‌ردوو وڵاتی چین و ڕووسیا ڤیتۆیان له دژی به‌رنووسی بڕیارێـک به‌کارهێنا که له لایه‌ن به‌ریتانیا و ئه‌ڵمانیا و پـورتوگاله‌وه ئاماده‌کرابوو، ئه‌وه‌ش توڕه‌یی ئه‌مه‌ریکا و ئه‌وروپای لێـکه‌وته‌وه. وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا هێله‌ری کلنتن به‌بێ ئه‌وه‌ی ناویان به‌رێت گوتبووی ئه‌و وڵاتانه‌ی ڤیتۆی بڕیاره‌که‌یان کردووه ده‌بێت ئه‌و هه‌ڵوێسـته‌یان بۆ گه‌لی سوریا ڕوون بکه‌نه‌وه.
له لایه‌کی دیکه‌وه ڕۆژی دووشه‌ممه گه‌وره مه‌لای سووننه‌کانی سوریا ئاگاهی به وڵاتانی ڕۆژئاوا دا له به‌رامبه‌ر هه‌رچ ده‌سـتێوه‌ردانێـکی له‌شـکری و هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌نجامدانی هێرشی خۆکوژی له ئه‌مه‌ریکا و ئه‌وروپا کرد ئه‌گه‌ر هاتوو وڵاته‌که‌یان به‌ر هێرش که‌وت.
گه‌وره موفتی سوریا ئه‌حمه‌د به‌دره‌دین حه‌سون که له وتارێـکدا ئه‌م هه‌ڕه‌شه‌یه‌ی کرد، به ئه‌مه‌ریکا و ئه‌وروپای گوت ئه‌گه‌ر بێت و سوریا یان لوبنان بۆردومان بکرێت ئه‌وا ئێمه‌ش که‌سانی که‌وا ئێسـتا له وڵاته‌کانتانن بۆ هێرشی خۆکوژی ئاماده ده‌که‌ین.