تانکه‌کانی حکومه‌تی سوریا تۆپـبارانی گه‌ڕه‌کی باب عه‌مرۆی شـاری حومسیان کردووه به مه‌به‌سـتی زیادکردنی گوشـاره‌کان له‌سه‌ر کۆمه‌ڵه‌کانی ئۆپـۆزسیۆن.
گه‌واهیده‌ران ده‌ڵێن تانکه‌کانی له‌شـکری سوریا چه‌ند ناوچه‌یه‌کی شـاری حومسیان بۆ ماوه‌ی 3 کاتژمێر تۆپـباران کردووه. له ڕێی ماڵپه‌ڕی فه‌یسبوکه‌وه کۆمه‌ڵه‌کانی ئۆپـۆزسیۆنی سوریا حکومه‌تی وڵاته‌که‌یان تاوانبارکرد به هێرشکردنه سه‌ر ناوچه‌که پاش ئه‌وه‌ی دانیشـتوان وێنه‌کانی به‌شـار ئه‌لئه‌سه‌دیان دڕاندووه.
ڕاپـۆرته هه‌واڵیـیه‌کان ده‌ڵێن هێزه‌کانی ئاسایش چوارده‌وری ناوچه‌که‌یان داوه و سیره‌گرانی سه‌ر به حکومه‌ت به‌سه‌ر بانی باڵه‌خانه به‌رزه‌کاندا خۆیان دامه‌زراندووه. به‌پـێی هه‌واڵه‌کان په‌یوه‌ندیـیه‌کانی ته‌له‌فون و ئنته‌رنێت له شـاره‌که بڕاون و خه‌ڵـکی خۆیان له ماڵه‌کانیاندا شـاردۆته‌وه.
ته‌له‌فزیۆنی ده‌وڵه‌تی سوریا جارێـکی دیکه ڕایگه‌یاند که‌وا له‌شـکر شه‌ڕی تێرۆریستان ده‌کات و به سه‌دانی لێ‌ده‌سـتگیرکردوون. هه‌روه‌ها که‌ناڵی ته‌له‌فیزیۆنی ئه‌لجه‌زیره‌یان تاوانبارکردووه به‌وه‌ی وێنه و ڤیدیۆی دروسـتکردووه بۆ هاندان بۆ توندوتیژی.