هێزه‌کانی حکومه‌تی سوریا به‌رده‌وامن له هێرشکردنه سه‌ر ناوچه‌کانی ژێر ده‌سـتی خه‌ڵـکی ڕاپه‌ڕیو، له‌وانه شـاری حومس که تۆپـباران ده‌کرێت و لازقیـیه که به خومپاره و هه‌لیـکۆپـته‌ر و تانک لێی ده‌درێت.
ئه‌حمه‌د فه‌وزی گوته‌بێژی کۆفی ئه‌نانی نێردراوی تایبه‌تی نێونه‌ته‌وه‌یی بۆ قه‌یرانی سوریا ده‌ڵێت نیشانه هه‌ن که‌وا ژماره‌یه‌کی زۆری خه‌ڵـکی سیڤیل له نێو شـار و شـارۆچکه‌کانیاندا ناتوانن بێنه ده‌ره‌وه.
چالاکوانان هه‌روه‌ها ده‌ڵێن هێرشی ئاسمانیش کراوه‌ته سه‌ر شـاری ڕه‌سته‌ن که له‌وێ وا بۆ چه‌ند مانگێـکه به‌رگری له به‌رامبه‌ر هێرشه به‌رده‌وامه‌کانی حکومه‌ت ده‌کرێت.
ڕامی عه‌بدولڕه‌حمان به‌رپـرسی کۆمه‌ڵه‌ی چاودێری مافه‌کانی مرۆڤی سوریا بنکه له بریتانیا ده‌ڵێت ئێسـتا هێزه‌کانی حکومه‌ت زیاتر پشـت به فڕۆکه‌ی هه‌لیکۆپـته‌ر ده‌به‌سـتن پاش ئه‌وه‌ی له شه‌ڕه‌کانی ئه‌م دوایـیانه‌دا زیانی گه‌وره‌یان پـێـگه‌یشتووه.