ئاژانسی هه‌واڵه‌کانی حکومه‌تی سوریا ده‌ڵێت چه‌ند چه‌کدارێـک له دیمه‌شقی پایته‌خت ته‌قه‌یان له ئه‌فسه‌رێـکی گه‌وره کردووه و کوشـتوویانه.
ئاژانسی سانا ده‌ڵێت سێ چه‌کدار ته‌قه‌یان له به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌خۆشـخانه‌ی حامیش عه‌میدی پـزیشک عیسا ئه‌لخولی کردووه له‌و ده‌مه‌ی له ماڵه‌که‌ی خۆی له گه‌ڕه‌کی ڕوکنه‌دین هاتووه‌ته ده‌رێ.
له لایه‌کی دیکه‌وه ڕاپـۆرت هه‌یه ده‌ڵێت شه‌وی ڕابردوو له پایته‌خت شه‌ڕ و پـێـکدادان له نێوان سه‌رهه‌ڵـداوانی له‌شـکری ئازادی سوریا و هێزه‌کانی حکومه‌ت ڕوویانداوه.
هه‌روه‌ها گرژیـیه‌کان له سه‌رانسه‌ری وڵاته‌که له ئاسـتێـکی به‌رزدان، له‌و ده‌مه‌ی هێرشی هێزه‌کانی حکومه‌ت بۆ سه‌ر ناوچه ڕاپه‌ڕیوه‌کان توندتر ده‌بێت.
ده‌زگای DigitalGlobe بنکه له ئه‌مه‌ریکا وێنه‌ی بڵاوکردۆته‌وه که به سه‌ته‌لایت گیراون و تیایدا نیشـانی ده‌دات که چۆن هێزه‌کانی حکومه‌تی به‌شـار ئه‌لئه‌سه‌د تانک و زرێـپـۆش و چه‌کی دیکه‌ی قورسیان به ده‌وری ناوچه ڕاپه‌ڕیوه‌کاندا بڵاوکردۆته‌وه. ماڵپه‌ڕی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا ژماره‌یه‌ک له‌و وێنانه‌ی بڵاوکردۆته‌وه، ده‌توانرێت له ڕێـگه‌ی ئه‌م لینکه‌وه ببینرێن www.stateondemand.com