ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه مانگرتنی گشـتی له سوریا ده‌سـتیپـێـکردووه به مه‌به‌سـتی گوشـارخستنه سه‌ر سه‌رۆکی وڵاته‌که‌یان به‌شـار ئه‌لئه‌سه‌د و حکومه‌ته‌که‌ی تاوه‌کو سه‌رکوتکردن ڕابگرن و ده‌سـتبه‌رداری ده‌سه‌ڵات بـبن.
مانگرتنه‌که که به "مانگرتنی شـکۆمه‌ندی" ناوی ده‌به‌ن له لایه‌ن ده‌سته‌ی گشـتی بۆ شۆڕشی سوریاوه پـێشـنیارکراوه سـازبکرێت.
به‌پـێی هه‌واڵه‌کان له چه‌ندین ناوچه‌ی وڵاته‌که دوکان و بازاڕه‌کان داخراون و خوێندکاران به‌ره‌و قوتابخانه‌کانیان نه‌چوون. ده‌شڵێن هێزه‌کانی حکومه‌ت له چه‌ندین ناوچه که‌وتوونه‌ته شـکاندنی قفڵی دوکانه‌کان.
ئاژانسی هه‌واڵی فه‌ڕه‌نسی ده‌ڵێت مانگرتنه‌که به شێوه‌یه‌کی زۆر به‌رفراوان له ناوچه‌ی ده‌رعای باشوری وڵاته‌که و هه‌روه‌ها له حومس و بابا عه‌مرۆ جێبه‌جێ‌کراوه. هه‌روه‌ها 90% ی بازاڕه‌کانی ناوچه‌ی دومه‌ی کارداری دیمه‌شق داخراون. ده‌شڵێن مانگرتنه‌که زۆربه‌ی ناوچه‌کانی جه‌بل ئه‌لزاویه‌شی گرتۆته‌وه.