ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه وه‌زاره‌تی به‌رگری سوریا ڕایگه‌یاند که‌وا له ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه‌وه ئۆپه‌راسیۆنه له‌شـکریـیه‌کانی ڕاده‌گرێت، به‌ڵام هه‌ر له ئاماده‌باشیدا ده‌بێت بۆ به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی هه‌ر هێرشێـک که له لایه‌ن کۆمه‌ڵه تێرۆرسته چه‌کداره‌کانه‌وه بکرێت.
ته‌له‌فیزیۆنی ده‌وڵه‌تی سوریا له زاری به‌رپـرسێـکی وه‌زاره‌تی به‌رگریـیه‌وه بڵاویکرده‌وه که گوتوویه‌تی هێزه چه‌کداره‌کانی وڵاته‌که ئه‌رکه‌کانی خۆیان به ئه‌نجام گه‌یاندووه بۆ نه‌هێشـتنی کاره تاوانکاریـیه‌کانی کۆمه‌ڵه چه‌کداره‌کان، بۆیه بڕیار درا له سبه‌ی پـێنجشه‌ممه‌وه ئۆپه‌راسیۆنه‌کان ڕابگیرێن.
گوتیشی هێزه‌کانی حکومه‌ت له ئاماده‌باشیدا ده‌بن بۆ به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی هه‌ر هێرشێـک که له لایه‌ن کۆمه‌ڵه تێرۆرسته چه‌کداره‌کانه‌وه له دژی خه‌ڵـکی سیڤیل و هێزه‌کانی ئاسایش و له‌شـکر بکرێت.
له لایه‌کی دیکه‌وه ئه‌حمه‌د فه‌وزی گوته‌بێژی کۆفی ئه‌نان گوتی وه‌لید ئه‌لموعه‌لیم وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سوریا به نامه‌یه‌ک به‌ڕێز ئه‌نانی ئاگادارکردووه‌ته‌وه که‌وا کاتژمێر شه‌شی به‌یانی ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه هه‌موو ئۆپه‌راسیۆنه له‌شـکریـیه‌کان له سه‌رانسه‌ری سوریادا ڕاده‌گیرێت، به‌ڵام له هه‌مان کاتیشـدا مافی ئه‌وه به‌خۆیان ده‌ده‌ن وه‌ڵامی هه‌ر هێرشێـکی کۆمه‌ڵه چه‌کداره تێرۆرسـتیـیه‌کان بده‌نه‌وه.
شایه‌نی باسه ئه‌نجومه‌نی ئاسایش ڕۆژی سێشه‌ممه داوای له هه‌موو لایه‌نه‌کان له سوریا کرد به‌ر له ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه کرداره له‌شـکریـیه‌کانیان ڕابگرن و پابه‌ندی پـلانه‌که‌ی کۆفی ئه‌نان بن.