ئه‌نجومه‌نی نیشـتیمانی ئۆپـۆزسیۆنی سوریا داوا له خه‌ڵـکی وڵاته‌که‌ی ده‌کات ئه‌مڕۆ پـێـنجشه‌ممه مانگرتنێـکی گشـتی سـازبکه‌ن بۆ ده‌ربڕینی ناڕه‌زایی به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌ی ناوی ده‌به‌ن به سه‌رکوتکردنی دڕندانه‌ی حکومه‌ت له ناوچه‌ی حومسی ناوه‌ندی وڵاته‌که.
چالاکوانان ده‌ڵێن له ماوه‌ی هه‌فته‌ی ڕابردوو هێزه‌کانی ئاسایش زنجیره‌یه‌ک هێرشیان له حومس ئه‌نجامداوه که ده‌یان کوژراوی لێـکه‌وتۆته‌وه.
ده‌ڵێن له‌وه‌تای له هه‌فته‌ی ڕابردووه‌وه حکومه‌تی سوریا به پـلانه‌که‌ی کۆمکاری عه‌ره‌ب بۆ کۆتایی‌هێنان به توندوتیژی قایل بووه، هێزه‌کانی ئاسایش زیاتر له 110 که‌سیان کوشـتووه.
به‌پـێی ڕێـکه‌وتنه‌که، دیمه‌شق په‌یمانی داوه هێزه ئاسایشیـیه‌کانی له شه‌قامه‌کان بکێشێـته‌وه و ده‌ستبکات به وتووێژ له‌گه‌ڵ ئۆپـۆزسیۆندا.
بڕیاره کۆمکاری عه‌ره‌ب ڕۆژی شه‌ممه کۆبـبێته‌وه بۆ مشتومڕکردن سه‌باره‌ت به شیانی کاردانه‌وه‌یه‌ک له به‌رامبه‌ر سوریا له‌سه‌ر به‌جێ نه‌گه‌یاندنی ئه‌و به‌ڵێنانه‌ی دابوونی بۆ کۆتایی‌هێنان به توندوتیژی دڕندانه له دژی ئۆپـۆزسیۆن.
گوشاره‌کان بۆ سه‌ر کۆماری عه‌ره‌ب زیادیانکردووه بۆ وه‌رگرتنی هه‌ڵوێستی توندتر له دژی سه‌رۆک به‌شـار ئه‌لئه‌سه‌د. دوێنێ چوارشه‌ممه له لێـدوانێـکدا به‌رپـرسی مافه‌کانی مرۆڤی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ناڤی پـیڵی گوتی سوریا ڕووبه‌ڕووی مه‌ترسیـیه‌کی ڕژد بووه‌ته‌وه له‌وه‌ی بکه‌وێته نێو شه‌ڕی چه‌کداریـیه‌وه به هاوشێوه‌ی ئه‌وه‌ی لیبیا.
خانم ناڤی پـیڵی پـێشـوازی له‌و به‌ڵێـنانه‌ی سوریا کرد که به کۆمکاری عه‌ره‌بی داوه، به‌ڵام نیگه‌رانی ده‌ربڕی سه‌باره‌ت ڕانه‌وه‌سـتانی کوشـتنی خه‌ڵـکی سیڤیل له‌و وڵاته‌دا.
هه‌ر ڕۆژی چوارشه‌ممه یاریده‌ده‌ری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا بۆ کاروباری ڕۆژهه‌ڵاتی نزیک جێفری فێلتمان داوای له کۆمکاری عه‌ره‌ب کرد هه‌ڵوێسـتێـکی توندتر له دژی دیمه‌شق وه‌ربگرێت وه‌ک به‌شێـک له هه‌وڵێـکی جیهانی بۆ ناچارکردنی به‌شـار ئه‌لئه‌سه‌د ده‌سـتبه‌رداری ده‌سه‌ڵات بـبێت.
چالاکوانان گوتیان له نائارامیـیه‌کانی دوێنێ چوارشه‌ممه 24 که‌س کوژراون. ژماره‌که له لایه‌ن سه‌رچاوه‌ی سه‌ربه‌خۆوه پـشـتڕاست نه‌کراوه‌ته‌وه، چونکه حکومه‌تی سوریا ڕێـگه به زۆربه‌ی ڕۆژنامه‌وانانی بیانی نادات کار له ناو وڵاته‌که‌یدا بکه‌ن.