یه‌کێتی ئه‌وروپا سـزاکانی به‌سه‌ر 13 کاربه‌ده‌سـتی سوری نزیک له سه‌رۆک به‌شـار ئهلئهسهدوه سه‌پاند به مه‌به‌سـتی گوشـار خستنه سه‌ر سوریا تا کۆتایی به ڕێبازی توندوتیژی به‌رامبه‌ر به خۆپـیشـانده‌رانی دژ به حکومه‌ت بهێنن.
سـزاکان که ده‌سـتبه‌جێ کاریان پـێده‌کرێت خودی سه‌رۆک خۆی ناکاته ئامانج.
له ڕۆژی دووشه‌ممه‌دا یه‌کێتی ئه‌وروپا لیسـتێـکی بڵاوکردوه به ناوی کاربهدهسـتهکانی سـزاکان ده‌یانگرێته‌وه هه‌مان ڕۆژ به شێوه‌یه‌کی فه‌رمی ئابڵۆقه‌ی چه‌کی به‌سه‌ر سوریا په‌سه‌ندکرد.
براکه‌ی به‌ڕێز ئه‌سه‌د که پاسه‌وانانی کۆماری سوریا کۆماندرێتی ده‌کات و ئامۆزاکه‌ی که خاوه‌نی چه‌ند کۆمپانیه‌که له وڵاته‌که له نێو ئه‌و کهسـانهن که قه‌ده‌غه ده‌کرێن له هاتوچۆ به‌ره‌و یه‌کێتی ئه‌وروپا و هه‌وره‌ها سه‌روه‌ت و سـامانیان له ئه‌وروپا سڕ ده‌کرێت.
ئه‌ندامانی یه‌کێتی ئه‌وروپا ناکۆکن سه‌باره‌ت به‌وه‌ی ئایا ڕاسته‌وخۆ به‌ڕێز ئه‌سه‌د بکه‌نه ئامانج یاخود نا.