سه‌رۆکی سوریا به‌شـار ئه‌لئه‌سه‌د ده‌ڵێت هیچ فه‌رمانێـک به هێزه‌کانی ئاسایش نه‌داروه ته‌قه له خه‌ڵـکی سیڤیل بکه‌ن. ده‌شڵێت ئه‌وه‌ی ماوه‌ی ده مانگه له وڵاته‌که‌ی ڕووده‌دات پـیلانێـکی بیانیـیه.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه له دیمه‌شقی پایته‌خت و له وتارێـکی 100 خوله‌ک درێژخایه‌ندا به‌شـار ئه‌لئه‌سه‌د گوتی گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئاسایش بۆ سوریا ئه‌رکێـکی سه‌ره‌کیـیه و ئه‌وه‌ش به وه‌ڵامدانه‌وه‌ی تێرۆرسـتان به مستێـکی پـۆڵاین ده‌کرێت. هه‌روه‌ها به‌شـار ئه‌لئه‌سه‌د له درێژه‌ی قسه‌کانیدا سـتایشی هێزه‌کانی ئاسایشی کرد.
حکومه‌تی سوریا وه‌ها باسی ده‌کات که ده‌سـته چه‌کداره‌کان ڕێبه‌رایه‌تی شۆڕشی دژی حوکمڕانی 11 ی سـاڵه‌ی به‌شـار ئه‌لئه‌سه‌د ده‌که‌ن.
به‌شـار گوتیشی ئه‌و ته‌نها ئه‌و کاته ده‌سـتبه‌رداری ده‌سه‌ڵات ده‌بێت ئه‌گه‌ر ئه‌وه داخوازی گه‌ل بێت.
به‌شـار ئه‌لئه‌سه‌د ئاماژه‌شی کرد به‌وه‌ی له مانگی سێی ئه‌مسـاڵدا ڕاپـرسیـیه‌کی گشـتی له‌سه‌ر ده‌سـتوری نوێ ده‌کرێت و به دوایدا هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
گوتیشی ئه‌و هیچ چاره‌ڕێـگه‌یه‌کی عه‌ره‌بی بۆ قه‌یرانه‌که وه‌لاوه نانێت ئه‌گه‌ر بێت و تیایدا ڕێز له سه‌روه‌ری وڵاته‌که‌ی بگیرێت.
پاشـان ئه‌سه‌د ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندنی نێوده‌وڵه‌تی تاوانبارکرد و گوتی کار له دژی وڵاته‌که‌ی ده‌که‌ن، هه‌روه‌ها ڕه‌خنه‌ی له کۆمکاری عه‌ره‌بیش گرت له‌سه‌ر هه‌ڵپه‌سـاردنی ئه‌ندامێتی سوریا له مانگی یازده.