ته‌له‌فیزیۆنی ده‌وڵه‌تی سوریا ده‌ڵێت ئه‌مڕۆ هه‌ینی له ئاکامی دوو ته‌قینه‌وه له شـاری حه‌ڵه‌بی باکوری وڵات به لایه‌نی که‌م 28 که‌س کوژراون و 235 که‌سی دیکه برینداربوون.
ئامانجی ته‌قینه‌وه‌کان باڵه‌خانه‌ی هه‌واڵگری له‌شـکر و بنکه‌یه‌کی هێزه‌کانی ئاسایش له شـاره‌که‌دا بووه.
حه‌ڵه‌ب که به شـارێـکی سه‌ره‌کی بازرگانی له سوریادا ناسراوه، هه‌تا ڕاده‌یه‌ک ئارام بووه له‌وه‌تای له مانگی سێی سـاڵی ڕابردووه‌وه ڕاپه‌ڕین له دژی ڕژێمه‌که‌ی به‌شـار ئه‌لئه‌سه‌د به‌رپابووه.
که‌ناڵه ته‌له‌فیزیۆنیـیه‌کانی حکومه‌تی سوریا ڤیدیۆی شوێنی ته‌قینه‌وه‌کانیان نیشـان‌داوه و ده‌ڵێن ئه‌وه کاری چه‌کدارانی تێرۆرسته.
هاوکات چالاکوانان ده‌ڵێن وا بۆ ڕۆژی حه‌وته‌مه تانکه‌کانی حکومه‌ت له ده‌ره‌وه‌ی گه‌ڕه‌که یاخیبووه‌کانی شـاری حومس گردبوونه‌ته‌وه، وه‌ک به‌شێـک له‌و هێرشه به‌رده‌وامه‌ی حکومه‌ت بۆ سه‌ر ناوچه ڕاپه‌ڕیوه‌کانی سه‌رانسه‌ری وڵاته‌که ئه‌نجامی ده‌دات.
چالاکوانان ده‌ڵێن له‌وه‌تای شه‌ممه‌ی ڕابردووه‌وه هێزه‌کانی به‌شـار ئه‌لئه‌سه‌د ده‌سـتیان به په‌لاماردانی حومس کردووه و له ئاکامدا به سه‌دان که‌س کوژراون و چه‌ندین گه‌ڕه‌کی شـاره‌که به‌بێ ئاو و کاره‌با و پـێداویسـتیتیه سه‌ره‌کیـیه‌کان ماونه‌ته‌وه.
چالاکوانێـک له شـاری حومسه‌وه به ده‌نگی ئه‌مه‌ریکای گوتووه " هێرشه‌کانی حکومه‌ت هێور نابنه‌وه و ته‌نانه‌ت هه‌ر به کۆڵاندا بڕۆیت ڕه‌نگه بکوژرێت، وه ڕۆژ به ڕۆژ ڕه‌وشه‌که خراپـتر ده‌بێت و خه‌ڵـکی زیاتر ده‌کوژرێت و باڵه‌خانه‌ی زیاتر وێران ده‌بێت و نه‌خۆشـخانه‌کان پـڕ بوون له بریندار."
له لایه‌کی دیکه‌وه سه‌رۆکی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا باراک ئۆباما جارێـکی دیکه ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه داوای ڕاگرتنی ئه‌و خوێن ڕشتنه‌ی له سوریا کرد و سه‌رزه‌نشتی به‌شار ئه‌لئه‌سه‌دی کرد له‌سه‌ر سه‌رکوتکردنی خه‌ڵـکی ڕاپه‌ڕیوی سوریا.