چالاکوانان ده‌ڵێن هێزه‌کانی سوریا ته‌قه‌یان له به‌شـداربووانی ڕێوڕه‌سـمی به‌خاکسـپاردنی منداڵێـک کردووه و له ئاکامدا به لایه‌نی که‌م 4 که‌س کوژراون.
چالاکوانان ده‌ڵێن ئه‌م ڕووداوه ڕۆژی شه‌ممه له شـاری ئدلیبی باکوری ڕۆژئاوای وڵاته‌که بووه. ده‌شڵێن هه‌روه‌ها 3 که‌سی دیکه‌ش له شـاری حومسی ناوه‌ندی وڵاته‌که کوژراون کاتێـک شه‌ڕه ته‌قه لای خاڵێـکی پـشـکنینی ئاسایشه‌وه هه‌ڵگیرسـاوه. هه‌روه‌ها هه‌واڵیش هه‌یه هێزی له‌شـکری زیاتر له حومس بڵاوکراونه‌ته‌وه.
چالاکوانانی ئۆپـۆزسیۆن ده‌شڵێن له ئاکامی نائارامیـیه‌کانی دژه حکومه‌ت 3 که‌سی دیکه‌ش له ناوچه‌ی دیکه کوژراون.
له لایه‌کی دیکه‌وه ئاژانسی سـانای ده‌وڵه‌تی سوریا ڕایگه‌یاند که‌وا 3 له ئه‌ندامانی هێزه‌کانی ئاسایش به ده‌سـتی کۆمه‌ڵه چه‌کداره‌کانه‌وه له حومس کوژراون.
حکومه‌تی به‌شـار ئه‌لئه‌سه‌د هه‌تا دێت و زیاتر له‌سه‌ر سه‌رکوتکردنی خه‌ڵکی ڕاپه‌ڕیوی وڵاته‌که‌ی ڕووبه‌ڕووی گوشـاری نێونه‌ته‌وه‌یی ده‌بێته‌وه. نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ده‌ڵێت هه‌تا ئێستا زیاتر له 4 هه‌زار که‌س کوژراون.