خۆپـیشـاندانی ناڕه‌زایی له سوریا گه‌یشـتۆته شـاری بانیاسی که‌نار ده‌ریا و له‌وێ شایه‌تحاڵه‌کان ده‌ڵێن لایه‌نگرانی سه‌رۆک به‌شـار ئه‌لئه‌سه‌د 5 که‌سیان بریندارکردووه.
شـایه‌تحاڵه‌کان ده‌ڵێن ڕۆژی یه‌کشه‌ممه لایه‌نگرانی حکومه‌ت له چه‌ند ئۆتۆمبیلێـکه‌وه ته‌قه‌یان له کۆمه‌ڵێـک خه‌ڵـک کردووه له لای مزگه‌وتی ئه‌بو به‌کر ئه‌لسدیق.
دانیشـتوانی بانیاس ده‌ڵێن شه‌ممه و یه‌کشه‌ممه خۆپـیشـانده‌ران کۆبوونه‌ته‌وه به مه‌به‌سـتی سـازدانی ڕێپـێوان له دژی حکومه‌ت.
به‌هۆی گرفتی په‌یوه‌ندیـیه ته‌له‌فونیه‌کان له‌گه‌ڵ ئه‌و شـاره‌دا ورده‌کاری خۆپـیشـاندانه‌کان نه‌زانرێت. دانیشـتوان به ئاژانسی هه‌واڵه‌کانی فه‌ڕه‌نسـا AFP یان گوتووه هێڵه‌کانی په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنی بڕاون.
له لایه‌کی دیکه‌وه گه‌واهیده‌ران ده‌ڵێن هێزه‌کانی ئاسایش له دوو شـاری دیکه ڕۆژی شه‌ممه ته‌قه‌یان له خۆپـیشـانده‌ران کردووه.
ده‌ڵێن له شـاری لازقیه هێزه‌کانی ئاسایش ته‌قه‌یان کردووه بۆ بڵاوه‌پـێـکردنی ئه‌و سه‌دان خۆپـیشـانده‌ره‌ی کۆبووبوونه‌وه بۆ ده‌ربڕینی ناڕه‌زایی له دژی حکومه‌ت.
له شـارۆچکه‌ی ده‌رعای باشوری وڵاته‌که‌ش، گه‌واهیده‌ران گوتیان هێزه‌کانی ئاسایش ته‌قه‌یان کردووه له به‌شـداربووانی ڕێوڕه‌سمی به‌خاک ناشتنی ژماره‌یه‌ک له قوربانیانی خۆپـیشـاندانه‌کانی ڕۆژی هه‌ینی.
ڕێـکخراوی نیشـتیمانی بۆ مافه‌کانی له سوریا ڕۆژی یه‌کشه‌ممه ڕایگه‌یاند هێزه‌کانی ئاسایش ڕۆژی هه‌ینی 26 خۆپـیشـانده‌ریان له ناوه‌وه و ده‌وروبه‌ری ده‌رعادا کوشـتووه.