نزیکه‌ی نیو ملیۆن که‌س له حه‌ما به‌شدارییان له خۆپیشاندانی ڕۆژی هه‌ینی کرد، له کاتێکدا خه‌باتکاران ده‌ڵێن له خۆپیشاندانه‌کانی دوێنێی دژ به سه‌رۆکی وڵات به‌شار ئه‌ل ئه‌سه‌د 13 که‌س کوژراون. به‌لایه‌نی که‌م 6 که‌س له دومهیری که‌نار دیمه‌شق کوژراون وه‌ک خه‌باتکاران ده‌ڵێن له کاتێکدا که هێزه‌کانی ئاسایش ته‌قه‌یان له خۆپیشانده‌ران کردبوو. هه‌روه‌ها گوتوشیانه له شاره‌کانی دیکه‌ش وه‌کو حومس و مه‌عره‌ت ئهلنومانیش ته‌قه کراوه و کوژرانی لێ که‌وتووه‌ته‌وه.
حکومه‌تی سوریا " ده‌سته‌و تاقمه چه‌کداره‌کان" تاوان بار ده‌کات بۆ ژماره‌یه‌ک له‌و کوشتنکارییانه. ئاژانسی دهنگو باسی حکومه‌ت سانا ده‌ڵێت خۆپیشاندانی سه‌ر به حکومه‌ت له چه‌ندین شاردا به‌ڕێوه‌چووه.
خه‌باتکاران ده‌ڵێن هێزه‌کانی ئاسایشی سوریا له حه‌ما ئاڵۆز بوبون به‌هۆی سه‌ردانی باڵیۆزه‌کانی ئه‌مه‌ریکاو فه‌ڕه‌نسا بۆ شاره‌که به مه‌به‌ستی ده‌ربڕینی هاوسۆزی له‌گه‌ڵ خۆپیشانده‌ران.
خه‌باتکارێک به ده‌نگی ئه‌مه‌ریکای گوت دانیشتوان وێنه‌ی ڤیدیۆییان سه‌باره‌ت به گوایه پێشێلکارییه‌کانی مافه‌کانی مرۆڤ له لایه‌ن هێزه‌کانی سوریاوه نیشان باڵیۆزی ئه‌مه‌ریکا بۆ سوریا ڕۆبه‌ر فۆرد داوه.
باڵیۆزانی ئه‌مه‌ریکا و فه‌ڕه‌نسا چاویان به دانیشتوانی حه‌ما که‌وتبوو به‌ڵام به‌ر له ده‌ستپێکردنی خۆپیشاندانه‌که‌ی ڕۆژی هه‌ینی شاره‌که‌یان جێهێشت. وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت سه‌ردانه‌که‌یان که هاوکات بوو له‌گه‌ڵ یه‌کدا پێشتر ڕێکنه‌خرابوو.