گه‌واهیده‌ران له شاری لازقیه‌ی به‌نده‌ری له سوریا ده‌ڵێن هێزه‌کانی ئاسایشی سوریا له ده‌مێکی زووی ئه‌مڕۆدا بۆ بڵاوه‌پێکردنی به سه‌دان له خۆپیشانده‌رانی دژ به حکومه‌ت گوله‌یان به کارهێناوه.
ئه‌م ڕووداوه‌ی ئه‌مڕۆ ڕۆژێک دوای ئه‌وه بوو که هه‌واڵی کوژرانی به‌لای که‌م 36 که‌س له میانه‌ی خۆپیشاندانه‌کان له چه‌ندان ناوچه‌ی سوریادا ڕاگه‌ێندرابوو.
ئه‌وه‌ی شایانی باسه چالاکوانان له سوریا داوای ئه‌نجامدانی خۆپیشاندانی زیاتریان کرد بۆ ئه‌مڕۆ ئه‌مه‌ش وێڕای ئاگاهی دانی نوێی حکومه‌تی سوریا به خۆپیشانده‌ران. چالاکوانان داوایان له خۆپیشانده‌ران کرد ئه‌مرۆ بڕژێنه نێو جاده‌و بانه‌کانی وڵاته‌وه بۆ ده‌ربڕینی ناڕه‌زایی ، ئه‌م بانگه‌شه‌یه‌ی ئه‌مڕۆی چالاکوانان له‌سوریا بۆ ئه‌و مه‌به‌سته دوای ڕێوڕه‌سمی ماته‌مینی قوربانیانی دوێنێ بوو ئه‌وانه‌ی له ده‌می خۆپیشاندانی ناڕه‌زاییدا کوژران.
گه‌واهیده‌ران سه‌باره‌ت به کوشتارکاریهکی دوێنێی وڵات ده‌گێڕنه‌وه‌و ده‌ڵێن هێزه‌کانی ئاسایشی سوری به لای که‌م 17 له خۆپیشانده‌رانیان به گوله کوشت له‌و ده‌مه‌ی خۆپشانده‌ران دژ به به‌شار ئه‌سه‌دو حیزبی به‌عس ناڕه‌زاییان ده‌ربڕی.
دوابه‌دوای کۆکژیهکهی دوێنێی خۆپیشانده‌ران له لایه‌ن پیاوانی ئاسایشی سوریه‌وه، وه‌زاره‌تی ناوخۆی سوری به‌یاننامه‌یه‌کی بڵاوکرده‌وه‌و ده‌ڵێت له پێناو پیاده‌کردنی یاساکانی وڵات و هه‌روه‌ها پاراستنی ڕه‌وشی ئاسایش ، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته چیتر نهرمیو سنگ فراوانی ڕه‌چاو ناکه‌ین.