Accessibility links

هێزەکانی حکومەتی سوریا پاسگەی لەشکری تورکیا لە سوریای تۆپباران کردووە


رووسیا و تورکیا لە وەتا پارەکە ڕێکەوتنێکیان پەسند کردووە کە گرژی لە ناوچەکەدا کەم بکەنەوە.

بنکەیەکی پاسەوانی لەشکری تورکیا لە هەریمی ئەدلیبی سوریا لە لایەن هێزەکانی حکومەتی سوریاوە بە تۆپ هێرشی کرایە سەر، بەڵام زیانی گیانی بەدواوە نەبووە وەک یەکشەمە وەزارەتی بەرگری تورکیا گوتی.

بە گویرەی ئاژانسی ڕۆیتێرز، وەزارەتەکە گوتی هێزەکانیان دەستبەجێ بە چەکی قورس وەڵامیان داوەتەوە.

روون نەبوو چ کاتێک ئەو تۆپبارانە کراوە، بەڵام وەزارەتەکە گوتی هیرشەکە لە ناوچەی تەل بازان ڕا بووە.

رووسیا و تورکیا لە وەتا پارەکە ڕێکەوتنێکیان پەسند کردووە کە گرژی لە ناوچەکەدا کەم بکەنەوە. بەڵام ڕێکەوتنەکە لە ئەم مانگانەی دواییدا بەڕێوەنەچووە و زۆری بۆ سەدان هەزار مەدەنی هێناوە کە ئاوارە بن.

پێنجشەمە سەبارەت بە هێرشێکی پێشوو بۆ سەر پاسگەیەکی تورکیا، رووسیا و سوریا لێدوانی بە پێچەوانەی یەکتریان دا.

تورکیا لۆمەی خستە سەر هێزەکانی حکومەتی سوریا بەڵام موسکۆ گوتی هێرشەکە لە لایەن سەرهەڵداوانی نەیاری ئەسەد بەڕیوەچووە.

رووسیا چوارشەمە گوتی ئاگربەستێکی تەواو لە ناوچەکەدا جێگیرکراوە، بەڵام تورکیا ئەمە بەڕاست نازانێت.

XS
SM
MD
LG