Accessibility links

ژمارەی قوربانیانی تەقینەوەکەی ئیدلب هەروادێ و زیاد دەکات


ڕێکخراوێکی سوریایی بۆ چاودێریکردن و کارمەندانی تەندروستیش لە شاری ئیدلب لە باکوری ڕۆژئاوای سوریا دەڵێن ژمارەی کوژراوەکانی ئۆتۆمبێل تەقاندنەوەکەی درەنگانێکی یەکشەممە بەرزبۆتەوە بۆ بەلانی کەم 25 کەس.

لەو هێرشەشدا نزیکەی 100 کەسیش بریندارن.

ڕێکخراوی بەرگری شارستانی کە بە کڵاو سپییەکان ناسراوە و ئەرکەکەی بە هاناوە چوونی خێرایە، دەڵێت 4 منداڵ و 11 ژن لە نێو کوژراوەکاندان.

ڕێکخراوی سوریایی بۆ چاودێریکردنی مافەکانی مرۆڤ بنکە لە لەندەن ئەمڕۆ دووشەممە لە ڕاگەیاندنێکیدا ئاماژەی بەوە کردووە ژمارەی کوژراوەکانی ئەو تەقینەوەیە 34 کەسن و 18 کەسیان خەڵکی سیڤیلن.

تەقینەوەکە بارەگای ڕێکخراوی میلشیایی (ئەجناد ئەلقەوقاز) ی کردبووە ئامانج، ئەوەی وەک چالاکوانان باسی دەکەن ئەو ڕێکخراوەی چەکدارە بیانییەکانی لەخۆ گرتووە ئەوانەی زیاتر خەڵکی قەوقاز و ڕوسیان .

شاری ئیدلب پایتەختی هەرێمی ئیدلبە لە سوریا و لە لایەن ژمارەیەک دەستە و تاقمی سەرهەڵداوانەوە کۆنترۆڵ کراوە، لەوانە ئەو دەستەیەی سەر بە تۆڕە تێرۆرکارییەکەی ئەلقاعیدەیە.

XS
SM
MD
LG