Accessibility links

ئۆپـۆزسیۆنی سوریا لە دێرک کۆنگرەی خۆی سـازدەکات


کۆنگرەی هێزەکانی ئۆپـۆزسیۆنی سوریای دیموکرات لە شاری دێرکی کانتۆنی جزیرە ئەمڕۆ سێشەممە دەسـتیپێـکرد و بڕیارە بۆ ماوەی دوو ڕۆژ بەردەوامبێت.

سەرەتا ئەکرەم حەسۆ سەرۆکی کانتۆنی جزیرە وتارێـکی پـێشـکەشکرد و تیایدا پـێشـوازی لە ئامادەبوان کرد و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواستن.

لەو کۆنگرەیەدا 103 لایەنی سیاسی تیایدا بەشداری دەکەن.

ئالدار خەلیل هاوسەرۆکی تەڤدەم ڕەتی کردەوە کە ئەم کۆنگرەیە لە بەرامبەر کۆنگرەی سعودیـیە سازکرابێت و گوتی بە ڕێکەوت وا هات هەردوو کۆنگرەکە لە کاتدا سـازبکرێن.

ڕیاز سلۆ گوتەبێژی هێزەکانی سوریای دیموکرات ئەویش لە بارەی کۆنگرەکە گوتی ئەوان وەکو هێزێـکی لەشکری پابەندی بڕیارە سیاسیـیەکانی کۆنگرەکە دەبن.

عەبدولکەریم عومەر وەزیری کاروباری دەرەوەی کانتۆنی جزیرە ئەویش لای خۆیەوە گوتی ئەم کۆنگرەیە بۆ گەلی کورد زۆر گرنگە.

زانا عومەر پەیامنێری دەنگی ئەمەریکا لە قامیشلو ڕاپـۆرتی لەم بارەیەوە ناردووە و هەروەها هاوەکارمان نەجیب باڵایی وتووێژی لەگەڵ تەها خەلیل گوتەبێژی کۆنگرەکە کردووە.

please wait

No media source currently available

0:00 0:03:37 0:00
please wait

No media source currently available

0:00 0:06:43 0:00

XS
SM
MD
LG