چالاکوانانی سوریا ده‌ڵێن له به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی هێزه‌کانی حکومه‌ت ده‌سـتیان کردووه به بۆردومانی چڕی شـارۆچکه‌ی ڕه‌سته‌ن له باکوری شـاری حومس.
ده‌شڵێن له هه‌موو دوو خوله‌کێـکدا گولـله تۆپ یان خومپاره به شـارۆچکه‌که نراوه و به لایه‌نی که‌م بوونه‌ته مایه‌ی کوژرانی 4 که‌س.
له لایه‌کی دیکه‌وه له سه‌رانسه‌ری وڵاته‌که خۆپـیشـاندانی ناڕه‌زایی سـازکران که بۆ ئه‌م هه‌ینیـیه له ژێر ناوی " جمعة ابطال جامعة حلب" بوو، واته هه‌ینی قاره‌مانانی زانکۆی حه‌له‌ب.
ڕامی عه‌بدولڕه‌حمان به‌ڕێوه‌به‌ری کۆمه‌ڵه‌ی چاودێری مافه‌کانی مرۆڤی سوریا بنکه له بریتانیا ده‌ڵێت ئه‌مڕۆ به ده‌یان هه‌زار که‌س له سه‌رانسه‌ری وڵاته‌که ڕژانه سه‌ر شه‌قامه‌کان بۆ سـازدانی خۆپیشـاندان له دژی حوکمڕانی ئه‌سه‌د. ده‌شڵێت ئه‌مانه گه‌وره‌ترین خۆپیشـاندانن سـازبکرێن له‌وه‌تای له مانگی چواره‌وه ئاگربه‌سـته‌که ڕاگه‌یه‌ندراوه.
به‌پـێی چالاکوانان و گه‌واهیده‌ران ده‌ڵێن هێزه‌کانی سه‌ر به سه‌رۆک به‌شـار ئه‌لئه‌سه‌د به‌رده‌وامبوون له په‌لاماردانی ناوچه ڕاپه‌ڕیوه‌کان و زیانی گیانی و ماڵیان به خه‌ڵـکی گه‌یاندووه. ده‌ڵێن له ئاکامی له شاری حومس 5 که‌سیان کوشتووه و له حه‌ما منداڵێـک و 2 ی دیکه‌یان بریندارکردووه.