گرووپی چاودێری بە سەر دۆخی مافەکانی مرۆڤ لە سوریا و به‌رپرسێکی عێراقی ڕایانگه‌یاند له‌سنووری نێوان سوریا و عێراق پێکدادان له‌نێوان چه‌کدارانی ڕێکخراوی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی و کۆمه‌ڵێک چه‌کداری عێراق کە وێدەچێت شیعه‌بن ڕوویداوە. گرووپی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی به‌رگری له دوا مۆڵگه ده‌که‌ن کە به‌ده‌ستیانه‌وه ماوه.
چاودێری مافی مرۆڤی سوریا بنکه له له‌نده‌ن ئه‌مرۆ ڕایگه‌یاند ئه‌ندامانی ڕێکخراوی داعش هێرشیان کردۆته سه‌ر کۆمه‌ڵێک چه‌کداری حه‌شدی شه‌عبی عێراق که گروپێکی چه‌کداری نیمچه سه‌ربازین.
هه‌روه‌ها ئەو ڕێکخراوەی چاودێری ده‌ڵێت هێرشه‌که له‌ناو خاکی سوریا له‌نزیک شارۆچکه‌ی ئه‌لبووکه‌مال له‌سه‌ر سنوور ئەنجام دراوە.
جه‌عفه‌ر حوسه‌ینی گوته‌بێژی چه‌کدارانی حزبوڵای عێراق سه‌ربه گرووپی چه‌کداری حزبوڵا ووتی هێزه‌کانی له‌گه‌ڵ ڕێکخراوی داعش له‌شاری "ئه‌لقائم" له‌سه‌ر سنوری عێراق تووشی شەر بوونە که پیش‌تر له‌ده‌ست ڕێکخراوی داعش سه‌ندرایه‌وه.
حوسه‌ینی ده‌شڵێت، هێزه‌کانی له‌سه‌ر سنوور مووشه‌کیان به‌کارهێناوه به‌ڵام بۆ خاکی سوریا نه‌په‌ڕیونه‌ته‌وه، هه‌روه‌ها بۆ ڕێگری له‌گه‌ڕانه‌وه‌ی چه‌کداران بۆ ناو عێراق به‌ربه‌ستیان لە سەر سنوور دروستکردووە.