سیامه‌ند موعینی سه‌رۆکی رێکخراوه‌ی مافی کورد له ئه‌وروپا، له هه‌ڤپه‌یڤینێکدا له‌گه‌ل به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت له‌به‌ر زۆری ده‌ستگێرکردنه‌کان له لایه‌ن کاربه‌ده‌ستانی ئیرانیه‌وه زۆر سه‌خته تێشک بخرێته سه‌ر کێشه‌یه‌کی تایبه‌ت، به‌ڵام ئه‌مه به واتای ئه‌وه نیـیه نه‌کرێت له ڕێگای که‌ناڵه‌کانی تره‌وه خه‌باتی بۆ نه‌کرێت. ده‌شڵێت ده‌بێت به وڵاتانی ئه‌وروپا و ئه‌مه‌ریکاش په‌یوه‌ندی بکرێت بو ئه‌وه‌ی هه‌ڵوێستێکی به‌جێی تریان هه‌بێت و له جیاتی زۆرتر تێشک خستنه سه‌ر کێشه‌ی ناو‌کی تێشک بخرێته سه‌ر پێشێلیـیه‌کانی مافه‌کانی مرۆڤ.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆکه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 7:14 خوله‌كه.