یاریزان و ڕاهێنەرانی تیپی تۆپی پـێی سویسرا ڕەتیانکردەوە بۆ یاریـیەکانی ساڵی 2020 ، یەک ملیۆن فرەنکی سویسری لە شایستە دارایـیەکانیان لە یەکێتی تۆپی پـێی سویسرا وەربگرن.
ئەو بڕە پارەیە کە دەکاتە زیاتر لە یەک ملیۆن دۆلاری ئەمەریکایی، بۆ یەکێتی تۆپی پـێی سویسرا زۆرە، ئەمەش لە کاتێکدا بەهۆی دواخستن و هەڵوەشاندنەوەی یاریـیەکان بە ملیۆنان دۆلار زیانی پـێگەیشتووە.
بڕیاربوو ئەم تیپەی سویسرا لە خولی پاڵەوانێتی ئەوروپا یاری بکات، بەڵام یاریـیەکان بۆ مانگی شەش دواخران. هەروەها مانگی ڕابردووش یاریـیەکی لەگەڵ تیپی تۆپی پـێی قەتەر هەڵوەشایەوە بەهۆی ئەم نەخۆشی کۆرۆنایە کە ژیانی لە سەرانسەری جیهان تێکداوە.
ستێفان لیچتشتاینەر، کاپـتنی تیپەکە گوتی"دەمانەوێت ببینە نمونە و هەڵوێستی خۆمان نیشان بدەین."
دۆمینیک پـلان، سەرۆکی یەکێتی تۆپی پـێی سویسرا کە سێ هەفتە لەمەوبەر ڕاگەیاندرا تووشی نەخۆشیـیەکە بووە، سوپاسی یاریزان و ڕاهێنەرەکانی تیپەکەی کرد و گوتی بڕیارێکی گەورەیان داوە.