Accessibility links

سویسرا وەڵامی داواکانی ئۆکرانیا دەداتەوە بۆ دەستبەسەراگرتن بەسەر سەرمایەکانی ڕووسیادا


سویسرا وەڵامی داواکانی سەرۆک وەزیری ئۆکرانیای دایەوە بۆ دەستگرتن بەسەر سەرمایەکانی ڕووسیادا و بەکارهێنانیان بۆ پڕۆژەی دووبارە بونیادنانەوەی ئۆکرانیا کە 750 ملیار دۆلاری تێدەچێت.

سەرۆک وەزیری ئۆکرانیا دێنیس شمیگاڵ لە کۆنفرانسێکدا لە شاری لوگانۆی سویسرا وتی 300 بۆ 500 ملیار دۆلاری ڕووسیا لەلایەن ئەمەریکا و یەکێتی ئەوروپا و بەڕیتانیاوە سڕکراون، وتیشی ئەو پارەیە دەکرێت بۆ دووبارە بونیادنانەوەی قوتابخانە و نەخۆشخانە و ماڵە وێرانکراوەکانی ئۆکرانیا خەرج بکرێن.

شمیگاڵ وتی " پێشنیار دەکەین شێوازێک بدۆزینەوە بۆ پێکهێنانی یاسایەکی نیشتیمانی و نێودەوڵەتی بۆ دروستکردنی ئەگەری دەستبەسەراگرتنی سەرمایە سڕکراوەکانی ڕووسیا."

سەرۆکی سویسرا ئیگنازیۆ کاسیس وتی گرنگە تاکەکان لە دژی دەسەڵاتی وڵاتێک بپارێزین و بنەمایەکی یاسایی دروست بکەین بۆ دەستگرتن بەسەر سەرمایەکاندا.

کاسیس بە ڕۆژنامەنووسانی وت " بەپێی زۆرینەی یاسا دیموکراسییەکان، دەتوانین سەرمایەکان سڕبکەین، دەتوانین سەرمایەکان سڕبکەین تاوەکو بزانین ئەم سەرمایانە لەکوێوە هاتوون."

بەڵام پرسی پەیوەندیی نێوان پارەکە و جەنگەکەی ناو ئۆکرانیا دەبێت تاوتوێ بکرێت.

کاسیس وتی " ئێستا دەتوانین بڕیارێک بدەین کە زۆر باش دەبێت بۆ ئۆکرانیا، بەڵام ئەگەرێکی دیکە دروست دەکەین بۆ دەرکردنی هەمان بڕیار لە پرسەکانی دیکەشدا و دەسەڵاتی زیاتر بدەین بە دەوڵەت و دەسەڵات لە هاوڵاتیانەکەی بسەنینەوە."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز


XS
SM
MD
LG