Accessibility links

ئیسنا: کارمەندێکی سویدی یەکێتی ئەوروپا لە ئێران بە تۆمەتی سیخوڕیکردن بۆ ئیسڕائیل تۆمەتبار دەکرێت


یۆهان فلۆدیروس
یۆهان فلۆدیروس

دەزگای هەواڵی ئیسنای ئێران بڵاویکردەوە کارمەندێکی سویدی یەکێتی ئەوروپا لە ئێران ڕووبەڕووی تۆمەتی سیخوڕیکردن بووەتەوە بۆ ئیسڕائیل و هەروەها تۆمەتی " گەندەڵیکردن لەسەر زەوی "، کە ئەوەش بەپێی یاسای کۆماری ئیسلامی تاوانە.

یۆهان فلۆدیروس لە مانگی چواری ساڵی 2022 دا لە ماوەی پشووەکەیدا لە ئێران دەستگیرکرا. وەزیری دەرەوەی سوید ڕۆژی شەممە وتی دادگاییەکەی دەستیپێکردووە.

خێزانەکەی فلۆدیروس دەڵێت " بەبێ هیچ هۆکارێکی ڕەوا و ڕێوشوێنی یاسایی " دەستگیرکراوە.

گروپەکانی مافەکانی مرۆڤ و حکومەتەکانی ڕۆژئاوا کۆماری ئیسلامی ئێرانییان تۆمەتبار کردووە بە تۆمەتی هەوڵدان بۆ وەرگرتنی سازش لە وڵاتانی دیکەوە، ئەوەش لە ڕێی دەستگیرکردنی هاووڵاتییانی بیانی و تۆمەتبارکردنییان بە تۆمەتی پەیوەست بە ئاسایشەوە.
تاران دەڵێت ئەو جۆرە دەستگیرکردنانە لە یاسای تاوانەوە سەرچاوەیان گرتووە و ڕەتی دەکاتەوە خەڵکی بە مەبەستی سیاسیی دەستگیرکردبێت.

پەیوەندییەکانی نێوان سوید و ئێران لە ساڵی 2019 ەوە گرژییان تێکەوتووە، ئەوەش دوای ئەوەی سوید بەرپرسێکی پێشووی ئێرانی بە تۆمەتی بەشداریکردنی لە لە سێدارەدانێکی بە کۆمەڵ و ئەشکەنجەدانی زیندانییە سیاسییەکان لە ساڵەکانی هەشتاکاندا دەستگیرکرد.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG