Accessibility links

دەزگای ئاسایشی سوید: توندڕەوانی ئیسلامی لە وڵاتەکە ژمارەیان زۆربووە

  • VOA News

سەرۆکی دەزگای ئاسایشی سوید SAPOدەڵێت لە ماوەی چەند ساڵی ڕابردوو ژمارەی توندڕەوانی ئیسلامی لە وڵاتەکەی گەیشتووەتە هەزاران کەس، بەڵام کەمیان جێی مەترسین بۆ سەر ئاسایشی گشتی.

ئەندێرس تۆرنبێرگ ئەمڕۆ هەینی بە ئاژانسی دەنگ‌وباسی TTی گوت پـێشتر هەرگیز نەدیوە ژمارەی توندڕەوانی ئیسلامی لە وڵاتەکەی وەها زۆربن، بەڵکو هەتا چەند ساڵێـک لەمەوبەر لە چەند سەد کەسێـک زیاتر نەبوون.گوتی هۆکاری سەرەکی زۆربوونی ژمارەیان پـرۆپاگەندەکانی داعشە.

پاشان گوتی لە نێو ئەو توندڕەوانە کەسیان تێدایە هاوسۆزە لەگەڵ ئەوانەی توندوتیژی ئەنجام دەدەن و ئەوانەشی بیروباوەڕی توندڕەزی بڵاودەکەنەوە یان خەڵکی دەکەن بە چەکداری گروپە توندڕەوەکان و پارەیان بۆ کۆدەکەنەوە. باسی لەوەش کرد زیادبوونی ئەم توندڕەویـیە ڕەهەندی مێژوویی هەیە.

ئەندێرس ثۆرنبێرگ باسی لەوەش کرد ئەو هێرشە تێرۆرستیانەی ئەمڕۆ ئەنجام دەدرێن پـێویستیان بە پلانی چەند مانگی نیـیە. گوتی "بۆ نمونە ئەگەر تۆ بتەوێت هێرشێک بکەیت ڕەنگە تەنها دوو چەقۆ بکڕیت یان ئۆتۆمبیلێکی بارهەڵگر بە کرێ بگریت و خەڵکی پێ بکەیت بە ژێرەوە."

جەختی لەوەش کرد حکومەت ڕێوشوێنە ئاسایشیـیەکان توندتر دەکات و بەڵێنی دا زیاتر کۆمەکی پـۆلیس و دەزگا ئاسایشیـیەکانی وڵاتەکەی بکرێت و لەگەڵیدا ژمارەی کامێراکانی چاودێری زیاتر بکرێن.

بەپـێی دەزگای SAPO توندڕەوەکان زۆربەیان لە شارەکانی ستۆکهۆڵم و گۆتنبێرگ و مالمۆ و ئۆرێبرۆین.

جێی وەبیرهێنانەوەیە مانگی چوار کەسێـکی کەسێـکی ئوزبەکی بە ئۆتۆمبیلێـکی بارهەڵگر ژمارەیەک کەسی لە جادەیەکی قەرەباڵغی ستۆکهۆڵم کرد بە ژێرەوە و لە ئاکامدا 5 کەس گیانیان لەدەستدا و 15 کەسیش برینداربوون.

XS
SM
MD
LG