Accessibility links

پـۆلیسی سوید کەسێـکی دیکە دەسـتگیردەکات بە تۆمەتی تێوەگلان لە هێرشەکەی ستۆکهۆڵم


پـۆلیسی سوید کەسێکی تریان دەستگیرکردووە بە تۆمەتی تێوەگلان لە هێرشەکەی حەوتی ئەم مانگەی ستۆکهۆڵمی پایتەخت، ئەوەی بارهەڵگرێک ژمارەیەک کەسی لە جادەیەکی قەرەباڵغدا کرد بە ژێرەوە و لە ئاکامدا 4 کەس کوژران و 15 کەسی دیکە برینداربوون.

لەو بارەیەوە سیمۆن بنێرت وتەبێژی پۆلیسی سویدی ئەمڕۆ دووشەممە گوتی گومانبارەکە پیاوێکە و دوێنێ یەکشەممە دەستگیرکرا، گوتیشی لە ئێستادا هیچ زانیاری زیاتری لەسەر بڵاوناکەنەوە.

جێی ئاماژەیە ئەنجامدەری هێرشەکە کەسێکی بە رەچەڵەک ئۆزبەکیـیە بە ناوی رەحمەت عەقیلۆڤ لە وڵاتی سوید دەژی و داوای مافی پەنابەری کردبوو و ساڵی پار داواکاریەکەی رەتکرایەوە.

XS
SM
MD
LG