Accessibility links

کەسێـک بە شمشێر هێرش دەکاتە سەر قوتابخانەیەک لە سوید و مامۆستایەک و خوێندکارێک دەکوژێت


پـیاوێـک کە سەرودەموچاوی پـێچابوو بە شمشێر هێرشی کردووەتە سەر قوتابخانەیەک لە باشوری سوید و لە ئاکامدا مامۆسـتایەک و خوێندکارێـک کوژراون و مامۆستایەک و خوێندکارێـکی دیکە برینداربوون.

پـۆلیس ڕایگەیاند هێرشبەرەکە بەیانی ئەمڕۆ پـێنجشەممە چووەتە سەر قوتابخانەی کرۆنان لە شاری ترۆڵهاتنی نزیک شاری گۆتێبێرگ و لە شوێنی کافیتریای قوتابخانەکە شمشێرەکەی دەرکردووە و لەو خوێندکار و مامۆسـتایانەی داوە.

گوتەبێژی پـۆلیسی شارەکە بە ئاژانسی دەنگ‌وباسی ئەسۆشیەتد پـرێسی گوتووە هێرشبەرەکە تەمەنی لە بیستەکاندایە و پـۆلیس بە گولـلە برینداریان کردووە و پاشان دەسـتگیریان کردووە و بۆ نەخۆشخانەیان بردووە. هێشـتا پـۆلیس ناسنامەکەی و هۆکاری هێرشەکەی ئاشکرا نەکردووە.

کاربەدەسـتانی تەندروستیش ڕایانگەیاند 2 خوێندکارە بریندارەکە کە تەمەنیان 11 و 15 سـاڵە برینەکانیان قورسە و دواتر یەک لە خوێندکارەکان گیانی لەدەسـتداوە، بەڵام هیچیان لە بارەی مامۆستا بریندارەکە ئاشکرا نەکرد.

جێی ئاماژەیە قوتابخانەکە 400 خوێندکار تیایدا دەخوێنن و لە ئێسـتادا ناتوانرێت بزانرێت ئایا هێرشبەرەکە پەیوەندی بەو قوتابخانەیەوە هەبووە یان نا.

XS
SM
MD
LG