Accessibility links

لە توندوتیژییەکدا لە سوید دوو کەس برینداربوون و کەسێک دەستگیرکرا


پۆلیسی سوید دەڵێت لە هێرشێکی توندوتیژیدا لە ڤاستێراسی سوید لانی کەم دوو کەس برینداربوون، ئاماژەشی بەوەدا کەسێک لە شوێنی هێرشەکەدا دەستبەسەرکراوە.

پۆلیس لە بەیاننامەیەکدا گوتی شتێکی تیژ لە هێرشەکەدا بەکارهێندراوە، بەڵام وردەکاری زیاتری نەدا.

ڕۆژنامەی ئەفتۆنبلادێتی سوید لە زاری سەرچاوەیەکەوە بڵاویکردەوە بریندارەکان بە چەقۆ لێیان دراوە.

پۆلیس گوتی هێرشەکە لە بەشی ناوەڕاستی شارۆچکەی ڤاستێراسدا ڕوویداوە کە شارۆچکەیەکە دەکەوێتە ڕۆژئاوای ستۆکهۆڵمەوە و 90 کم لێوەی دوورە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG