Accessibility links

سوید دەڵێت ئەمەریکا دڵنیایی ئاسایشی داوەتێ ئەگەر داوای چوونە پاڵ ناتۆ بکات


وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا ئەنتۆنی بلینکن و وەزیری دەرەوەی سوید ئان لیند
وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا ئەنتۆنی بلینکن و وەزیری دەرەوەی سوید ئان لیند

وەزیری دەرەوەی سوید ئان لیند وتی سوید دڵنیایی لە ئەمەریکا وەرگرتووە لەسەر ئەوەی واشنتن پشتیوانی لە سوید دەکات لە ماوەی ئەگەری پێشکەشکردنی داواکارییەک بۆ چوونە پاڵ هاوپەیمانێتی ناتۆ.

سوید و فینلەندا لە هیچ هاوپەیمانێتیەکی سەربازییدا نین و لە ماوەی جەنگی ساردیشدا خۆیان بەدوورگرت لە چوونە پاڵ هاوپەیمانێتی ناتۆدا، بەڵام لەخۆگرتنی نیمچە دورگەی کرایمییە لە ساڵی 2014 دا لەلایەن ڕووسیاوە و داگیرکارییەکەی مۆسکۆ لە ئۆکرانیا دوو وڵاتەکەی ناچار کردووە دووبارە پێداچوونەوە بە سیاسەتی ئاسایشییاندا بکەنەوە.

هەردوو وڵات نیگەرانن سەبارەت بەوەی لەکاتی پێشکەشکردنی داواکارییەکانیاندا بۆ چوونە پاڵ ناتۆ کە پڕۆسەکە ڕەنگە ساڵێک بخایەنێت، لەو ماوەیەدا لاواز بن.

لیند دوای کۆبوونەوەکەی لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا ئەنتۆنی بلینکندا وتی " باسی وردەکارییەکان ناکەم بەڵام زۆر دڵنیام لەوەی ئێستا دڵنیاییمان لە ئەمەریکاوە وەرگرتووە."

وتی " بەڵام ئەو گرەنتییە ئەمنییانە نیە کە تەنها لە کاتێکدا وەریدەگریت کاتێک ئەندام بیت لە هاوپەیمانێتی ناتۆدا."

لیند ڕەتی کردەوە ئاماژە بەو دڵنیاییانە بدات کە ئەمەریکا داوییەتی بە سوید.

وتیشی " دڵنیاییەکان ئەوە دەگەیەنن کە ئەگەر ڕووسیا بەشێوەیەکی ڕاستەوخۆ جۆرە چالاکییەکی نەرێنییان دژی سوید ئەنجامدا، کە هەڕەشەشیان کردووە ئەنجامی بدەن، ئەگەر ئەوە ڕووبدات ئەوا ئەمەریکا بەبێ وەڵام ناوەستێت و ڕێگە بدات ڕووبدات."

دوابەدوای کۆبوونەوەکە وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا لە بەیاننامەیەکدا وتی بلینکن جەختی لە پابەندوونی ئەمەریکا کردۆتەوە بۆ سیاسەتی پێشوازیکردنی ناتۆ لە ئەندامە نوێیەکان، بەڵام ئاماژەی بە دڵنیاییە ئاسایشییەکان نەدا.

ڕووسیا هۆشداریداوە ئەگەر سوید و فینلەندا ببنە ئەندام لە ناتۆدا ئەوا ڕەنگە چەکی ناوەکی و موشەکی دەنگبڕ لە کالینینگراد جێگیر بکات.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG