Accessibility links

سەرۆک وەزیری سوید: سوید بەنیازە یارمەتی سەربازیی ڕەوانەی ئۆکرانیا بکات


سەرۆک وەزیری سوید ماگدالینا ئاندەرسن

سەرۆک وەزیری سوید ماگدالینا ئاندەرسن وتی سوید یارمەتی سەربازیی ڕەوانەی ئۆکرانیا دەکات، لەوانەش موشەکی دژە تانک و کڵاوی ئاسن و زریپۆشی لەش.

سەرۆک وەزیری سوید ماگدالینا ئاندەرسن لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا وتی " ئێستا سوید ئامادەکاری دەکات بۆ پشتیوانیکردنێکی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ئۆکرانیا. یارمەتیەکانیش بریتین لە 135,000 پاکەتی خۆراک و 5000 کڵاوی ئاسن و 5000 زریپۆشی لەش و 5000 موشەکی دژە تانک."

جێی ئاماژەیە لە سەرەتای دەستپێکردنی داگیرکارییەکەی ڕووسیاوە بۆ سەر ئۆکرانیا، وڵاتانی ئەوروپا و ئەمەریکا لەڕێی سەپاندنی سزای ئابووری بەسەر ڕووسیادا و ڕەوانەکردنی چەک بۆ ئۆکرانیا وەڵامی مۆسکۆیان داوەتەوە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG