Accessibility links

سوید4 که‌سی گومانبار به‌ تێرۆرست ده‌سـتگیرده‌کات


بینای هونه‌رو که‌لتوری ڕۆدا ستێنیان
بینای هونه‌رو که‌لتوری ڕۆدا ستێنیان

پۆلیس له‌ شاری گوتنبرگی سوید ده‌ڵێت چوار به‌رگومانیان به‌ پیلانی هێرشی تێرۆریستی ده‌ستگیر کردووه‌.

ده‌ستگیرکردنه‌کان ئاشکراکران پاش ئه‌وه‌ی دره‌نگانی شه‌ممه‌ به‌ هه‌زاران که‌سی بینای هونه‌رو که‌لتوری ڕۆدا ستێنیان چۆل کرد.

کاربه‌دستانی ناوه‌نده‌ هونه‌ریه‌که‌ ده‌ڵێن پۆلیس فه‌رمانی پێدابوون بیناکه‌ چوڵ بکه‌ن و پاشان بیناکه‌ بپشکننه‌وه‌.

پۆلیس ورده‌کاری نه‌داوه‌ سه‌باره‌ت به‌و چوار که‌سه‌ی ده‌ستگیرکراون.

XS
SM
MD
LG