هێزه‌کانی پـۆلیسی سـویدی ئه‌مڕۆ شه‌ممه سه‌رنشینانی فڕۆکه‌یه‌کیان دابه‌زانده خواره‌وه و یه‌ک که‌سـیان ده‌سـتگیرکرد، ئه‌مه‌ش به‌هۆی هه‌ڕه‌شه‌ی هه‌بوونی بۆمبێـک له نێو فڕۆکه‌که‌دا که 273 که‌سی هه‌ڵگرتبوو و له که‌نه‌داوه به‌ره‌و پاکسـتان به‌ڕێـکه‌وتبوو. فڕۆکه‌که ڕێڕه‌وی گۆڕی و له سـتۆکهۆڵم نیشـته‌وه.
له‌و باره‌یه‌وه پـۆلیسی سویدی ده‌ڵێت پـیاوێـکی به ڕه‌چه‌ڵه‌ک پاکسـتانی که هاوڵاتی که‌نه‌دیـیه ده‌سـتگیرکرا، له‌و ده‌مه‌ی له فڕۆکه‌ی جۆری بۆینگی 777 ی هێڵی ئاسـمانی پاکسـتانی له‌گه‌ڵ سه‌رنشینانی دیکه‌ی نێو فڕۆکه‌که‌دا هێندرانه خواره‌وه.
ئه‌وه‌ی شـایانی باسه ئاشـکرا نیـیه که ئایا ده‌سـتگیرکراوه‌که هیچ ته‌قه‌مه‌نی پـێبووبێت یان نا، به‌ڵام دوای پـشـکنینی فڕۆکه‌که هیچ شتێـکی گومان‌لێـکراو نه‌دۆزرایه‌وه.
خانمه وته‌بێژێـکی پـۆلیسی سـویدی له سـتۆکهۆڵم ڕایگه‌یاند فڕۆکه‌که ئاڕاسته‌ی خۆی به‌ره‌و فڕۆکه‌خانه‌ی سـتۆکهۆڵم گۆڕی پاش ئه‌وه‌ی پـۆلیسی که‌نه‌دی له لایه‌ن ژنێـکه‌وه زانیاری پـێـدرا که‌وا سه‌رنشینێـکی نێو ئه‌و فڕۆکه‌یه‌ی له تۆرنتۆوه به‌ره‌و که‌راچی به‌ڕێـکه‌وتووه ته‌قه‌مه‌نی هه‌ڵگرتووه. ناوی ژنه‌که ئاشـکرا نه‌کراوه.
ڕووداوه‌که کاری نه‌کرده سه‌ر گه‌شـته‌کانی دیکه‌ی فڕۆکه‌خانه‌که.