پۆلیسی سوید 70 خۆنیشانده‌ری له باشوری ڕۆژئاوای وڵات ده‌ستگیر کردووه پاش ئه‌وه‌ی خۆنیشانده‌ران هه‌وڵیان دابوو پێشی ناردنه‌وه‌ی په‌ناخوازانی عێراقی بگرن، ئه‌مش بوو به مایه‌ی ڕه‌خنه‌ی کۆمه‌ڵانی مافه‌کانی مرۆڤ و ئاژانسی کاروباری په‌نابه‌ری نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان (ی‌و.ئه‌ن.ئهچ.سی.ئار).
سه‌رله‌به‌یانی سێ شه‌ممه، نیزیکه‌ی 100 خۆنیشانده‌ر خۆنیشاندانیان کرد له ده‌ره‌وه‌ی باره‌گای کۆچبه‌رانی سوید له شاری گاتنبرگ(یوتهبوری). پۆلیس ده‌ڵێت زۆربه‌ی خۆنیشانده‌رانی ده‌ستگیر کردووه و ئوتۆمۆبیلهکانی گواستونه‌ته‌وه که ڕێگای کاربه‌ده‌ستانیان گرتبوو که خه‌ریکی گواستنه‌وه‌ی عێراقیه‌کان بۆ ستۆکهۆلم بوون.
سێ شه‌ممه، ی‌و.ئه‌ن.ئهچ.سی.ئار له بڵاوکراوه‌یه‌کدا نیگه‌رانی ده‌ربڕی سه‌باره‌ت به بڕیاری سوید بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی به زۆری 25 عێراقی له 19ی مانگ.
وته‌بێژ مهلێسا فهلهمینگ ده‌ڵێت، ئه‌و که‌سانه هی کۆمه‌ڵانی ئایینی و نه‌ژادین که کراوه‌نه‌ته ئامانجی توند‌و تیژی، چه‌ند مه‌سیحی و تورکمانێک له ناو ئه‌و که‌سانه‌ن که ئه‌گه‌ر به‌ڕێ بکرێنه‌وه، گیانیان ده‌که‌وێته مه‌ترسیـیه‌وه.
ڕێکخراوی مافه‌کانی مرۆڤ،ئه‌منستی ئه‌نته‌رناشناڵ هه‌روه‌ها ڕه‌خنه‌ی له بڕیاری سوید گرتووه.