دوابه‌دوای داواکاریـیه‌ک له لایه‌ن دادگای مافه‌کانی مرۆڤی ئه‌وروپاوه سوید له بڕیارێـکی بۆ ناردنه‌وه‌ی 30 کۆچبه‌ری عێراقی په‌شیمان بووه‌وه.
بڕیاربوو ئه‌و عێراقیـیانه به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ به فڕۆکه ڕه‌وانه‌ی عێراق بکرانایه‌وه دوای ئه‌وه‌ی مافی په‌نابه‌رێتیان نه‌درایه.
ده‌سـته‌ی کۆچبه‌ری سویدی گوتی له ده‌رنگانێـکی دوێنێ سێشه‌ممه ئاگادارکراونه‌ته‌وه که‌وا ڕه‌وانه‌کردنی ئه‌و عێراقیـیانه ده‌بێته مایه‌ی پـێشـێلـکردنی بڕیارێـکی دادگای مافه‌کانی مرۆڤی ئه‌وروپاوه.
دادگاگه داوای له سوید کردبوو ناردنه‌وه‌ی به لایه‌نی که‌م 150 عێراقی دوابخات تا چاو به ڕه‌وشه‌کانی ئاسایش له‌و وڵاته بخشێنێته‌وه.
سکرتێری گشـتی ئه‌نجومه‌نی ئه‌وروپا گوتی دادگا داوای له سوید و هۆڵه‌ندا و به‌ریتانیاش کردبوو که هیچ عێراقیـیه‌ک نه‌نێرێته‌وه له ئاکامی ئاسـتی توندوتیژی ئێسـتاکه له وڵاته‌که‌یاندا.