ئۆفیسی کۆچبه‌ری سوید پـێشبینی کردووه له سـاڵی 2016 له نێوان 70 هه‌تا 140 هه‌زار په‌نابه‌ر ڕوو له سوید بکه‌ن، ئه‌مه‌ش له کاتێـکدا ئه‌و وڵاته پڕی خه‌ڵکی بیانی بووه، له‌وانه‌ی له ئه‌فریکا و ئاسیا به تایبه‌تی له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له‌تاو باری ناهه‌مواری وڵاته‌کانیان په‌نایان بۆ ئه‌و وڵاته ئهسکهندهنافیـیه بردووه.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت پـێشبینی ده‌کرێت نزیکه‌ی 27 هه‌زار که‌سی خواروو ته‌مه‌ن 18 سـاڵ هه‌ر خۆیان به ته‌نیا بێن.
ئۆفیسه‌که ده‌ڵێت ئه‌گه‌ربێت و سنووره‌کان باشتر کۆنترۆڵبکرێن، به تایبه‌تی له ده‌وروبه‌ری مانگی پـێنجدا که له‌و کاته‌دا خه‌ڵکێـکی زیاتر ڕێی کۆچ ده‌گرنه‌به‌ر، ئه‌وا ده‌کرێت په‌نابه‌ری که‌متر به‌ره‌و سوید بێن.
جێی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه به‌ر له‌وه‌ی ڕێوشوێنی توند له‌سه‌ر سنووره‌کانی سوید بگیرێن، ئۆفیسی کۆچبه‌ری له مانگی ده‌ی ساڵی ڕابردوو پـێشبینی ده‌کرد له ساڵی 2016 نزیکه‌ی 170 هه‌زار په‌نابه‌ر بگه‌نه وڵاته‌که‌یان.
ساڵی ڕابردوو 163 هه‌زار که‌س داوای مافی په‌نابه‌ریان له سوید کرد.