Accessibility links

ڕۆژنامەیەکی بەڕیتانیا: سوید و فینلەندا بەمزووانە بەنیازن بچنە پاڵ هاوپەیمانێتی ناتۆوە


ڕۆژنامەی The Times ی بەڕیتانی لە زاری بەرپرسانەوە بڵاویکردەوە ڕووسیا " هەڵەیەکی ستراتیژی گەورەی " کردووە لەبەر ئەوەی ئێستا سوید و فینلەندا بەنیازن بەمزووانە تاوەکو هاوین ببنە ئەندام لە هاوپەیمانێتی ناتۆدا.

لە ڕاپۆرتەکەی ڕۆژنامەکەدا هاتووە دەڵێت بەرپرسانی ئەمەریکا وتوویانە بە ئەندامبوونی سوید و فینلەندا لە هاوپەیمانێتی ناتۆدا " بابەتی گفتوگۆکان بووە " لە کۆبوونەوەکەی هەفتەی ڕابردووی وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی هاوپەیمانێتی ناتۆ، کە سوید و فینلەنداش بەشدارییان تیادا کردووە.

هەفتەی ڕابردوو وتەبێژی کرێملن دمیتری پێسکۆڤ وتی ئەگەر سوید و فینلەندا ببنە ئەندام لە هاوپەیمانێتی ناتۆدا ئەوا ڕووسیا ناچار دەبێت لەڕێی ڕێوشوێنی خۆیەوە " بارودۆخەکە دووبارە هاوسەنگ بکاتەوە."

داگیرکارییەکەی ڕووسیا لە ئۆکرانیا سوید و فینلەندای ناچار کردووە بیر لە چوونە پاڵ هاوپەیمانێتی ناتۆ بکەنەوە.

بەڵام وتیشی ڕووسیا ئەو جۆرە جووڵەیە وەکو هەڕەشەیەک نابینێت لەسەر بوونی ڕووسیا، ئەو جۆرەی کە ناچاری بکات بیر لە بەکارهێنانی چەکی ناوەکی بکاتەوە.


سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG