Accessibility links

پێکهێنانی حکومەتی داهاتووی سوید لە بەردەم ئاستەنگدایە


لە سوید هەمیشە سەرۆک وەزیر رێبەری ئەو پارتەیە کە زۆربەی دەنگەکانی بە دەستهێناوە، بەڵام دیمەنی دابەشبووی رامیاری پاش هەڵبژاردنەکانی رۆژی یەکشەممە ئەوەیە ئاخۆ کێ حکومەتی داهاتوو پێکدێنێت؟

هەر وەکو چاوەڕوان کرا نە چەپی میانە (ناوەڕاست) بەولاوە وە نە ڕاستی میانە (ناوەڕاست) بەولاوە هیچ کامیان زۆرینەیان بە دەست نەهێنا.

هەرە ڕاستەکان، دیموکراتەکانی سوید وەکو سیەمین گەورەترین و خاوەن دەسەڵاتێکی گەورە شوێنی خۆیان موسۆگەر کرد، هەر وەکو چاوەڕوان دەکرا بە دەنگێکی کەمتر.

هەرە ڕاسترەوەکان لە هەڵبژاردنەکانی ئەم ساڵانەی دوواییەدا لە چەندین لە وڵاتانی ئەوروپایی لە نێوانیان ئەڵمانیا بە هێزتر بونەتەوە.

هەر وەکو رۆژنامەی سڤینیسکا داگ بلادیت دەنووسێت ئێستاکە رامیار زانەکان لە سوید پێویستیان بە بیرکردنەوەیەکی زۆرترە بۆ پێکهێنانی حکومەت.

سەرۆک وەزیری سۆسیال دیموکرات ستیفان لوفڤین لە بلۆکی چەپی سوور و سەوز تەنها یەک نیشتنگەیەکی زۆرتریان لە هاوپەیمانیەتی ڕاسترەوەکانی ئۆپۆزسیۆن بە دەست هێناوە.

XS
SM
MD
LG