پـۆلیس له سوید ده‌ڵێت ئه‌و دوو ته‌قینه‌وه‌یه‌ی له ناوه‌ندی سـتۆکهۆڵم ڕوویدا و بوونه مایه‌ی کوژرانی یه‌ک که‌س و برینداربوونی 2 که‌سی دیکه هێرشێـکی تێرۆرستی بوون.
گوته‌بێژی پـۆلیس ئاندرس ثۆرنبێرگ ڕۆژی یه‌کشه‌ممه به کۆنگره‌یه‌کی ڕۆژنامه‌وانی گوت به پـێی یاسای سویدی وه‌ک کارێـکی تێرۆریستی لێـکۆڵینه‌وه له‌سه‌ر ئه‌و دوو ته‌قینه‌وه‌یه ده‌کرێت، وه‌لێ هێشـتا کاربه‌ده‌سـتان ئاسـتی گرتنه‌به‌ری ڕێوشوێنی توندی ئاسایشیـیان پـتر نه‌کردووه.
پـۆلیس ده‌ڵێت ته‌قینه‌وه‌ی یه‌که‌م شه‌ممه له ناو ئۆتۆمبیلێـکدا له نزیک شه‌قامێـکی قه‌ره‌باڵغی بازاڕدا ڕوویداوه و 2 که‌سی به سووکی بریندارکردووه. پاش ماوه‌یه‌کی کورت و هه‌ر له‌سه‌ر هه‌مان شه‌قام ته‌قینه‌وه‌ی دووه‌م ڕوویداوه. دواتر پـۆلیس که‌سێـکی به کوژراوی له شوێنی ئه‌و ته‌قینه‌وه‌یه‌دا دۆزیوه‌ته‌وه. کاربه‌ده‌سـتان له‌و بڕوایه‌دان ئه‌و که‌سه که‌سێـکی خۆکوژبووبێت.
ئاژانسی هه‌واڵه‌کانی TT سویدی شه‌ممه گوتی 10 خوله‌ک به‌ر له ته‌قینه‌وه‌کان ئیمهیڵێـکی به زمانی عه‌ره‌بی و سویدی پـێـگه‌یشـتووه و تیایدا ئاگاهی دراوه که شتێـک ڕوو ده‌دات.
ئاژانسه‌که گوتیشی ئه‌و ئیمه‌یڵه هه‌روه‌ها بۆ پـۆلیسی ڕه‌وانه کراوه و تیایدا ئاماژه کراوه به ده‌سـتێوه‌ردانی سوید له ئه‌فغانسـتان و ئه‌و کاریکاتێرانه‌ی له لایه‌ن هونه‌رمه‌ندی سویدی لارس ڤیکس له‌سه‌ر پـێغه‌مبه‌ر محه‌مه‌د کراون.
له‌و باره‌یه‌وه په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا له سوید شه‌پـۆل فاخر مێرگه‌سووری ڕاپـۆرتی ناردووه، ده‌توانن گوێبیسـتی بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 2:37 خوله‌كه.