کاربه‌ده‌ستی باڵای به‌شی ئاسایشی ئاڵمان ده‌ڵیت وڵاتانی یه‌کیه‌تی ئه‌ورووپا پێویسته له سه‌ر بابه‌تی کۆچبه‌ری پێکه‌وه کاربکه‌ن یان تووشی شه‌پۆلێکی نوێێ په‌ناخوازان ده‌بن که هاوشێوه‌ی 2015 ده‌بێت.
به دوای سه‌ردانی حه‌وتووی ڕابردوو بۆ تورکیا و یونان، وه‌زیری نێوخۆیی ئاڵمان هۆرست سیهۆفێر یه‌کشه‌مه به ڕۆژنامه‌ی 'بیلد'ی گوت "له بواری کۆنتڕۆڵکردنی سنووره‌کانی ده‌ره‌وه‌ی یه‌کیه‌تی ئه‌ورووپا پێویسته یارمه‌تی به لایه‌نه‌کانی ئه‌ورووپاییمان بکه‌ین."
ئه‌و ده‌ڵێت "ئه‌گه‌ر ئێمه ئه‌وه ئه‌نجام نه‌ده‌ین، تووشی ئه‌زموونی زیادبوونی له نه‌کاوی په‌ناخوازان ده‌بین وه‌ک ئه‌وه‌ی له ساڵی 2015 روویدا و ڕه‌نگه ته‌نانه‌ت له ئه‌ویش زیاتر بێت."
ئاڵمان له ساڵی 2015 به ته‌نیا په‌سندی میوانداری 890،000 کۆچبه‌ری کرد.
سیهۆفێر هه‌روه‌ها به رۆژنامه‌ی 'وێلت' ده‌ڵێت که ئه‌ورووپا پێویسته کاری زیاتر ئه‌نجام بدات بۆ ئه‌وه‌ی یارمه‌تی به تورکیا بکه‌ن که بتوانێت له گه‌ڵ میلیونها په‌ناخوازی سوریا هه‌ڵس و که‌وت بکات.