Accessibility links

سەرۆک وەزیری بەریتانیا و سەرۆکی فەڕەنسا تاوتوێی یارمەتییەکان دەکەن بۆ غەزە


ئۆفیسی سەرۆک وەزیری بەڕیتانیا ڕیشی سوناک دەڵێت سوناک لەگەڵ سەرۆکی فەڕەنسا ئیمانوێل ماکرۆندا قسەی کردووە و باسییان لە گرنگیی گەیاندنی یارمەتی مرۆیی بەپەلە کردووە بۆ ناو غەزە و پاراستنی ئاسایشی ناوچەکە، ئەمەش دوای فراوانبوونی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکەی ئیسڕائیل.

داونینیگ ستریت لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند " دوو سەرۆکەکە ڕێککەوتوون لەسەر ئەوەی پێکەوە کار بکەن لەسەر هەوڵەکان بۆ گەیاندنی خۆراک و سوتەمەنی و ئاو و دەرمان بۆ ئەو کەسانەی کە پێویستییانە و گواستنەوەی هاووڵاتییە بیانییەکان لە غەزە."

وتیشی " نیگەرانی هاوبەشی خۆیان دەربڕیوە سەبارەت بە مەترسی پەرەسەندنی ململانێکە لە ناوچەکەدا، بە تایبەتی لە کەناری ڕۆژئاوا. سەرۆک وەزیر و سەرۆک ماکرۆن سەبارەت بە گفتوگۆکانییان ڕابەرانی ناوچەکەیان ئاگادار کردووەتەوە، ئەوەش لە پێناو جەخت کردنەوە لە گرنگیی کارکردن پێکەوە بۆ جێگریی ناوچەکە."

ئاماژەشی بەوەدا سوناک و ماکرۆن ڕێککەوتوون لەسەر ئەوەی گرنگە داهاتووی درێژخایەنی ناوچەکە لە دەست نەدەین، بە تایبەتی پێویستییەکان بۆ چارەسەری دوو دەوڵەت.

سەرچاوە: ئەسۆشیەتید پرێس

XS
SM
MD
LG