سوله‌ێمان چووکه‌ڵی چالاکی کار‌و باری سڤیل به مه‌به‌ستی پشتیوانی کردن له زیندانیانی ڕامیاری و سڤیل له ئێران ده‌ست به گه‌شته 2200 کم کردووه له نورویژه‌وه بو برۆکسل پاێته‌ختی به‌لژیک، له هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا چووکه‌ڵی ده‌ڵێت مه‌به‌ست له‌م کاره سه‌رنج ڕاکێشانی کۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌ییه بۆ پێشلکاریه‌کان له ئێران و هه‌ر وه‌ها کێشه‌ی موحه‌مه‌د سدیق که‌بودوه‌ند سه‌رۆکی رێکخراوه‌ی مافی مرۆڤی کوردستان و بریاری له سێداره‌دانه‌کان و ده‌شڵێت ئه‌م جۆره پرۆژانه چه‌شنێک له مانگرتنه، چه‌شنێک له بێزاری ده‌ربرینی هاواری نه‌ته‌وه‌یه‌که .
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 9:58خوله‌كه.