Accessibility links

رێکخراوی کوردپا: لە ماوەی ساڵێکدا ١٩٤ حاڵەتی خۆکوژی لە کوردستانی ئێران‌دا ڕوویداوە


خۆکوژی لە کوردستانی ئێران
خۆکوژی لە کوردستانی ئێران

لە رؤژی جیهانی پێشگرتن لە خۆکوژی کە ١٠ی سێپتامبری هەر ساڵ دیاریکراوە، رێکخراوی مافەکانی مرۆڤ کوردپا لە ڕاپۆرتی ساڵانەی دا ئاماری سەبارەت بە ژمارەی خۆکوژییەکان لە کوردستانی ئێران دا بڵاو کردۆتەوە.

لە وتووێژێک لە گەڵ دەنگی ئەمەریکا دا، ئەوین موستەفا زادە، بەرپرسی ناوەندی ئامار لە ئەو رێکخراوەدا دەڵێت، ئەو ئامارەی بڵاوکراوەتەوە ژمارەی هەموو خوکوژییەکان ناگرێتەوە و ئەم ئامارە بە شێوەیەکی نافەرمی لە رێگای بڵاوبوونەوەی هەواڵەکانی خۆکۆژی لە کوردستانی ئێران لە لایەن سەرچاوەکانی باوەڕپێکراو بە کوردپا گەیشتوون و پاشان تۆمارکراون.

ئەوین موستەفا زادە
ئەوین موستەفا زادە

هەروەها ئاماژە دەکات کە ئەو ئامارەی کوردپا سەبارەت بە خۆکوژی زۆرتر هی ئەو ناوچانەن کە دەرفەتی کەڵکوەرگرتن لە ئێنتەرنێتیان هەیە و لە لایەن چالاکانی مافەکانی مرۆڤ بڵاودەکرێنەوە کە گرنگی بە ئەو دیاردەیە دەدەن.

پێویستە بگوترێت بە پێی ئاماری کۆماری ئیسلامی ئێران لە ماوەی ساڵی رابردوو لە سەرجەم ئێران‌دا ٥٥٤٢ کەس خۆیان کوشتووە.

please wait

No media source currently available

0:00 0:17:47 0:00
Direct link


XS
SM
MD
LG