کۆنفرانسێک له لایه‌ن ناوه‌ندی ژنانی ئیرانی له رۆژانی 15،16،17 ئه‌م مانگه له پاریس به‌ڕێوه‌چووه. سوهه‌یلا ماملێ مێژووناس و چالاکی مافه‌کانی ژنان، له هه‌ڤپه‌یڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا ده‌ڵێت له‌و کۆنفرانسه‌دا هه‌وڵم دا تیشک بخه‌مه سه‌ر چه‌وساندنه‌وه و تێکۆشانی ژنانی کورد له جوڵانه‌وه‌ی رزگاری‌خوازی گه‌لی کورد له پارچه‌کانی کوردستاندا. خانم سوهه‌یلا ماملێ ده‌شڵێت من له‌و بڕوایه‌دام بزوتنه‌وه‌ی رزگاری‌خوازی کورد ده‌رگای کردۆ‌ته‌وه بۆ ئاگاهی و بێداری ژنان و بۆ ئه‌وه‌ی چاویان بکرێته‌وه بۆ مافه‌کانی خۆیان و باشترکردنه‌وه‌ی بار و هه‌ل و مه‌رجی خۆیان.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 6:57 خوله‌كه.