Accessibility links

ڕێکخراوی لێخۆشبوونی جیهانی داوا دەکات ئابڵوقەی چەک بۆ سەر سودانی باشوور نوێبکرێتەوە


ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی داوا لە ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان دەکات ئابڵوقەی چەک بۆ سەر سودانی باشوور نوێ بکاتەوە، و دەڵێت توندوتیژی و تاوانی شەڕ دژ بە خەڵکی لەم ساڵدا فراوانترا بووە سەرەڕای ئاگربەستێک و پێکهێنانی حکومەتێکی یەکگرتوو لە مانگی 2 دا.

ئەنجومەنی ئاسایش سەرەتا لە مانگی پێنجی 2018دا، ئابلوقەیەکی چەکی بەسەر باشووری سوداندا سەپاند، کە ساڵێک دواتر و جارێکیدیکە لە مانگی 5 ی ساڵی 2020دا دووبارەی کردەوە .

برایان کاستنەر ڕاوێژکاری باڵای قەیران و لێکۆلەری چەک لە ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی کە بنکەکەی لە نیویۆرکە، رایگەیاندووە پێویستە ئابڵوقە لەسەر باشووری سودان بەردەوام بێت، چونکە هێزەکانی حکومەت " بەرپرسیارانە چەکەکانیان بەکار ناهێنن " و هەروەها گوتی " زۆرجار هەر ئەوانە خۆیان ئەو کارە دڕندانە ئەنجام دەدەن " .

ڕاپۆرتەکە ئاماژەی بەوەش داوە، ئاستی توندوتیژییەکانی ئەمساڵ بەرامبەر بە هاوڵاتیان چوار هێندە زیادیان کردووە بە بەراورد بە ساڵی ڕابوردوو ئەمە سەرەڕای ئاگربەست و حکوومەتێکی یەکێتی نەتەوەیی. ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی توێژینەوەی بۆ ئەوە کرد کە بزانرێت ئایا هێشتا "حاڵەتەکانی توندوتیژی بەرامبەر بە هاوڵاتیان و کوشتاروئاوارەکردنی بەزۆر و سوتاندنی گوندەکان" ئەنجام دراوە و ئەوەی بۆ دەرکەوتووە کە لە مانگی نیسانەوە تا حوزەیرانی ئەمساڵ ئەو ماوەیە"بۆ چەندین ساڵ یەکێک بووە لە هەرە توندوتیژترین کاتەکانی خەڵکی مەدەنی لە باشوری سودان"

ئەو گوتی لە ناوەڕاستی ساڵدا چوار ئەوەندەی ڕێژەی توندوتیژی بە بەراورد لەگەڵ ساڵی پێشتر هەبوو ، بەپێی داتاکانی سەنتەری ستیمسۆنکە ڕێکخراوێکی بنکە لە واشنتنە و خۆی وەک سەنتەرێکی توێژینەوەی سیاسەت دەناسێنێت " کار بۆ چارەسەرکردنی گەورەترینهەڕەشەکانی جیهان دەکات بۆ سەر ئاسایش و خۆشگوزەرانی " .

کاستنەر ڕایگەیاند، هێزەکانی بەرگری گەلی باشووری سودان و سوپای ڕزگاری گەلی سودان لە ئۆپۆزسیۆن و بەرەی ڕزگاریی نیشتمانی(ناس) چەندین جار لە ویلایەتی ئیکواتریای ناوەندی یورکەوتن، لەوێ هێزەکانی حکومەت هێرشیان کردە سەر ئەو هاوڵاتیانەی کەتۆمەتبارکرابوون بە پشتگیریکردنی هێزە یاخیبووەکان

کاستنەر وتوشییەتی "ئێمە 110 ماڵمان دیاریکرد کە لە گوندە جیاجیاکان دا سوتێنرابوون، ئاوارەبوونی بە کۆمەڵی دەیان هەزار کەس و چەنددۆسیەیەکی دیاریکراو لە ئەشکەنجەدان و لەسێدارەدانی زیادەدادوەری لە کاتی ئەو شەڕانەدا"

لە ناوچەی یی و لەنیە و مۆرۆبۆی ویلایەتی ئیکوادۆریای ناوەندی ، ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی " شێوازێکی دۆزیەوە کە چۆن ئەو کارانەرویان داوە، سەرەتا هێزەکانی حکومەت و ناس کە دەکەونە شەڕەوە، دواتریش هێزەکانی حکومەت دەچنە ناو گوندە نزیکەکان و ئەوهاووڵاتییە سیڤیلانە تۆمەتبار دەکەن بەوەی لایەنگری ناس بوون ، بەوەی خۆراکیان بۆ دابین کردوون ." .

کاستنەر وتی، جگە لەو چاوپێکەوتنانەی کە چەندین چاوپێکەوتن یان لەگەڵ خەڵکی مەدەنی و ڕزگاربووی پێشێلکاریی مافەکان ئەنجام دراوە،وێنەی سەتەلایت و داتاکانی دیکە ئەوە نیشان دەدات کە توندوتیژی دژی هاوڵاتیانی مەدەنی لە ویلایەتی جۆنگلی، دەریاچەکان، وارراپ وویلایەتی ڕۆژئاوای ئەکواتۆریا ڕوویانداوە.

بەپێی راپۆرتەکان مانگی ئایار خراپترین مانگ بوو بۆ توندوتیژی دژی خەڵکی مەدەنی لە ماوەی چوار ساڵی پرۆسەی ئاشتیدا

کاستنەر بە دەنگی ئەریکای راگەیاندووە " ئەو کارە دڕندە دۆکیومێنتکراو و پێشێلکاریانەی مافی مرۆڤ کە لە باشووری سودان لە مساڵداڕوویدا مانای ئەوەیە کە ئابڵوقەی چەک لەسەر سودان دەبێت لە جێی خۆیدا بمێنێتەوە " . هێزەکانی حکومەت و گروپی یاخیبووان بەرەی ڕزگاری نیشتمانی لەمساڵدا چەندین جار پێکیانداداوە هەر جارەو یەکێکیان ئەوی ترتۆمەتبار دەکات بە پێشێلکردنی ئاگربەستێک کە لە ڕۆمای ئیتالیا واژۆکراوە ، لە سەرەتای ساڵی 2020 دا .

تازەترین پێشێلکاریش لەسەرەتای ئەم مانگەدا لەکاتێکدا بوو کە ئەو دوو حزبە سەرقاڵی وۆرکشۆپێکی دروستکردنی متمانە بوون لەڕۆما بووەهۆی کشانەوەی هاوپەیمانی بزووتنەوەی ئۆپۆزسیۆنی باشووری سودان لەو ۆرکشۆپەی کە ئەو گروپە حکومەتیان تۆمەتبارکرد بەوەی کەهێرش دەکاتە سەر هێزەکانیان لە هەرێمی لۆبۆنۆکی ویلایەتی ئەکواتریای ناوەندی . وته بێژێکی سوپای حکومه ت ئه و تۆمەته ی ڕه تکرده وهو گوتی ئه وه ی هێزه کانی نه س بوون که ده ستپێشخه ری ئه و هێرشه یان کردووە.

XS
SM
MD
LG