Accessibility links

دادگاییکردنی سەرۆکی پێشووی سودان و ژمارەیەک لە سەرانی رژێمەکەی سێشەممە دەستپێدەکات


سەرۆکی پێشووی تاکڕەوی سودان عومەر ئەلبەشیر کە لە سەروبەندی ڕاپەرینی دیموکراسی جەماوەری لە کار لابرا لە ساڵی ڕابردوو، ڕۆژی سێشەممە ڕووبەڕوی دادگاییکردن دەبێتەوە بە تۆمەتی ئەو کودەتا سەربازیەی کە ئەوی هێنایە سەر دەسەڵات 30 ساڵ بەر لە ئێستا.

بەشیری تەمەن 76 ساڵ کە تاوانبارە بە تۆمەتی گەندەڵی ئەشێ ڕووبەڕوی سزای مردن ببێتەوە ئەگەر تۆمەتی کودەتای ساڵی 1989 ی لە دژی هەڵبژاردنی دیموکراتی حکومەت بۆ سەرۆک وەزیران سدیق ئەلمەهدی بەسەردا ساخ ببێتەوە.

دادگای خەرتوم لە کاتژمێر هەشت بەکاتی گرێنچ دادگاییەکەی دەستپێدەکات لە دژی بەشیرو 16 تۆمەتباری دیکە.

هەروەها سودان بەڵێنیشی داوە بەشیر ڕادەستی دادگایی تاوانی نێونەتەوەی بکات بۆئەوەی ڕووبەروی دادگایکردنی ببێتەوە بە تاوانەکانی جەنگ وتۆمەتەکانی پەیوەندیدار بە کۆمەڵکوژی لە دارفور کە بوە هۆی کوژرانی 300 هەزار کەس و بە میلیۆنانیش ئاوارە بون.

بۆ یەکەم جارە لە مێژووی نوێی جیهانی عەرەبیدا دادگاییکردنی داڕێژەری کودێتا بەردەوام بێت، هەرچەندە ئەو پیاوەی خاوەنی بیرۆکەی ڕوخانی سەربازیەوە بوو ،حەسەن تورابی بوو لە بەرەی نیشتمانی ئیسلامی کە لە ساڵی 2016 کۆچی دوایی کرد.

موعاز هەدرە کە یەکێکە لەو پارێزەرانەی هەوڵیدا دۆسیەکە بگەێنێتە دادگا گوتی ئەم دادگاییکردنە هۆشیاریەک دەبێت بۆ هەموو ئەوانەی هەوڵ دەدەن سیستەمی دەستوری پێشێل بکەن، گوتیشی لەم ڕێگەیەوە پارێزگاری لە دیموکراتی هاوڵاتیانی سودان دەکرێ، ‌هیوا خوازین ئەمە کۆتایی بە سەردەمی یاخیگەری بێنێت لە سودان.

بەشیر لەناو قەفەزی تاواندا دەبێت لەگەڵ 10 لە دەستەی سەربازی و 6 هاوڵاتی دیکە، کە لەناویاندا هەریەک لە جێگری پێشووی سەرۆک عەلی عوسمان تەها و بەکری حەسەن ساڵح وەزیری پێشووی حکومەت هەن.

XS
SM
MD
LG